دوا نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆسێشه‌م، بنكه‌ى لالش له شاریا هه‌ستا به ئه‌نجامدانى فێستیڤاڵى كولتوورى له كومه‌ڵگاى شاریای سه‌ر به شارۆكه‌ى سێمێل، تێیدا چه‌ندان بڕگه و چالاكى جۆراوجۆر پێشكه‌ش كرا.
به مه‌به‌ستى ده‌رخستنى تواناى گه‌نج و ئافره‌ت، هه‌روه‌ها ساخكردنه‌وه‌ى كولتوورى كورده‌وارى تایبه‌ت به ناوچه‌ی لالش، فێستیڤاڵی شاریا تایبه‌ت به كولتووری ناوچه‌كه به هاوكارى ڕێكخراوى گه‌شه‌پێدانى مرۆیی ئه‌نجام درا و چالاكییه‌كانی تێدا پێشكه‌ش كرا.
دلگه‌ش سه‌لیم به‌رپرسى بنكه‌ى لالش له كۆمه‌ڵگاى شاریا، به "وشه"ى گوت: له ڤێستیڤاڵه‌كه‌دا چه‌ندان چالاكى كولتورى و هونه‌رى و جۆراوجۆر به‌ڕێوه چوون، هه‌روه‌ها چه‌ند پانێلێكیش پێشكه‌ش كران، دواتر به ژه‌نینى چه‌ند پارچه تابلۆیه‌ك له ده‌فى ناوچه‌كه و گۆرانى و هه‌ڵپه‌ركێ و سروودى شه‌رفه‌دینى ئێزدى ڤێستیڤاڵه‌كه ڕازێنڕایه‌وه.
شاریا/ نه‌وزاد هلۆرى