ئەم گرتە ڤیدیۆیەی خوارەوە كە تێیدا بووك و زاوایەكی مەغریبی دەردەكەون، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەنگدانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا هێناوە و سەرنجی ژمارەیەكی زۆری بەكارهێنەرانی ئەو تۆڕانەی راكێشاوە.
لە گرتە ڤیدیۆكەدا ئەوە دەردەكەوێت كە زاوا هەڵدەستێت بە هەڵواسینی بڕێكی زۆری زێڕ و گەوهەرەمەنی بە بووكەكەدا، كە پارچە ئێكسسواراتە، زێڕەكانیش زۆرێكیان قەبارەیان گەورە و قورس دەردەكەوێت.
جێی ئاماژەیە، لە زۆرێك لە كۆمەڵگە عەرەبی و رۆژهەڵاتییەكاندا، لە كاتی هاوسەرگیریدا زاوا هەڵدەستێت بە هەڵواسینی بڕێك ئێكسسواراتی زێڕ بە بووكدا و لەلای هەندێك لەو كەسانەشدا، زۆریی بڕی زێڕەكە وەك گوزارشت لێكردنی زیاتری رێز و بەرزكردنەوەی پێگەی كۆمەڵایەتی لێكدانەوەی بۆ دەكرێت.
سەرچاوە: سپوتنیك