باوكێك به وێنه‌گرتنی كوڕه ساواكه‌ی ناوبانگی له‌ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان په‌یدا كردووه، چه‌ندان وێنه‌ی جۆراوجۆری كوڕه‌كه‌ی به شێوه‌ی پیاوانه بڵاو كردووه‌ته‌وه.
ڕه‌یان كوڕێكی ساوایه، به پێی قسه‌ی باوكی نۆ هه‌فته به‌ر له كاتی خۆی هاتووه‌ته دنیاوه، سه‌ره‌تا كێشی ته‌نیا كیلۆیه‌ك و 300 گرام بووه، له‌به‌ر ئه‌وه شه‌ش هه‌فته له نه‌خۆشخانه و دایه‌نگه ماوه‌ته‌وه.
باوكی ڕه‌یان دوو ساڵ پێشتر وێنه‌ی كچه‌كه‌ی له كاتی ڕاهێنانی وه‌رزشی گرتبوو، ئه‌مه‌ش ده‌نگدانه‌وه‌ی دروست كردبوو، بۆیه به‌ڵێنی دا هه‌مان كار به درێژه‌وه له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌یدا بكات و به‌رده‌وام وێنه‌ی به شێوازی جیاواز و سه‌رنجڕاكێش بگرێت.
بۆ هه‌ر وێنه‌یه‌ك كه ده‌یگرێت، باوكی ڕه‌یان 15 بۆ 20 خوله‌كی پێ ده‌چێت، هه‌موو جارێكیش شێوازی جیاواز له وێنه‌كاندا به‌كار ده‌هێنێت و جووڵه و ڕه‌فتاری پیاوانه به كوڕه‌كه‌ی ده‌كات تا وێنه‌كه ده‌گرێت.
سه‌ره‌تا دیكۆرێك ڕێكده‌خات، دواتر كامێرا ئاماده ده‌كات و به هاوكاری ژنه‌كه‌ی ڕه‌یان له شوێنی گونجاو ڕاده‌گرێت، بۆ ئه‌وه‌ی قاچ و ده‌ستی له شوێنی مه‌به‌ست بوه‌ستێنێت، دواتر وێنه‌كه ده‌گرێت.
ماڵپه‌ڕی
لبنان٢٤ بڵاوی كرده‌وه، ئێسته ڕه‌یان ته‌مه‌نی ته‌نیا شه‌ش مانگانه، كێشی وه‌ك منداڵی ئاساییه، به‌ڵام ناوبانگێكی زۆری په‌یدا كردووه و وێنه‌كانی له‌لایه‌ن هه‌وادارانیه‌وه ڕۆژانه سه‌یر ده‌كرێن و بڵاو ده‌كرێنه‌وه.