كۆمپانیای فۆرد له نوێترین به‌رهه‌میدا یه‌كێك له باشترین و به‌ناوبانگترین پیكابه‌كانی خسته بازاڕه‌وه كه خاوه‌نی سیسته‌مێكی به‌هێز و دیزاینێكی ناوازه‌یه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
kbb" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین پیكاب ده‌كات كه كۆمپانیای فۆرد دروستی كردووه و ئاماژه‌ی پێ داوه، فۆرد بۆ سه‌ره‌تاكانی مانگی شوبات یه‌كێك له ناوازه‌ترین پیكابی خسته بازاڕه‌وه كه ئه‌وه‌یش فۆرد ڕانجه‌ری 2019ییه، وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێ كردووه ئه‌م پیكابه زۆر به‌هێزه و بۆدییه‌كه‌یشی زۆر پته‌وه كه ئه‌مه‌یش وای كردووه خه‌ڵكی ئاره‌زوویان بچته سه‌ر كڕینی ئه‌م پیكابه.
فۆرد زیاتر له‌باره‌ی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌وه گوتی، پیكابی ڕانجهر جیاواز له هه‌ر به‌رهه‌مێكی پێشووتر خاوه‌ن هێزێكی یه‌كجار زۆره و بزوێنه‌ره‌كه‌یشی زۆر گه‌وره‌یه كه 3.0 لیتره، هه‌روه‌ها هێزی 306 ئه‌سپیان بۆ داناوه له‌گه‌ڵ سیسته‌می شه‌ش و هه‌شت پستۆنی، ئه‌مه‌یش وای كردووه نرخه‌كه‌ی بگاته 25 هه‌زار و 395 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
فۆرد یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا له بواری به‌رهه‌مهێنانی ئۆتومبێل، هه‌روه‌ها فۆرد كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكییه و كۆمپانیاكه به فه‌رمی له ئه‌مه‌ریكایه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 1903 دامه‌زراوه له‌لایه‌ن "هێنری فۆرد" ه‌وه، جگه له‌وه‌یش یه‌كه‌مین ئۆتۆمبێل كه دروست كراوه له دنیادا له‌لایه‌ن كۆمپانیای فۆرده‌وه بووه.