کۆمەڵێک هونەرمەندی کورد و تورک و بیانی گۆرانیەکیان بۆ ئەندام پەرلەمانی هەدەپە لەیلا گۆڤەن گوتووە، كه دیارترینیان هونهرمهندان نەجمەدینی غوڵامی و دیار دەرسیم و حسێن شەریفی تێدایە.
وهك له تێكستى گۆرانییهكهدا نووسراوه، هونەرمەندەکان پشتگیری لە لەیلا گۆڤەن دەکەن کە بۆ ماوەی زیاتر لە سێ مانگ دەبێت مانی لە خواردن گرتووە، لەو کاتەی لە بەندینخانەی ئامەد زیندانی کرابوو، لە دژى گرتنهكهى و گۆشەگیرکردنی ئۆجەلان کەڕێگە نادرێت کەس سەردانی بکات مانی لە خواردن گرتووە.
بۆ ئەو مەبەستەیش بەشێک لە هونەرمەندانی باکور و باشوور و ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای کوردستان و گۆرانیبێژانی بیانی گۆرانییەکیان بۆ "لەیلا" بە زمانی کرمانجی و تورکی بۆ ئەو ئەندام پەرلەمانە گوتووە.
لەیلا گۆڤەن پەرلەمانتاری هەدەپە بەهۆیڕەخنەگرتنى لە هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین لە مانگى شوباتی ساڵیڕابردوو لە لایەن هێزە تهناهییهكانى تورکیاوە گیراوه و لەڕۆژى ههشتی تشرینى دووەمی ساڵیڕابردووشەوە دەستی بە مانگرتن کردووە، لە 25ی کانوونی دووەمدا ئازاد کراوە، بەڵام بەهۆی مانگرتنەکەیەوە باری تەندروستی جێگیر نییە.