بڕیاره له ئاینده‌یه‌كى نزیك خه‌رمان هیرانى به نوێترین به‌رهه‌مى به به‌شدارى كردنى له شانۆگه‌رییه‌ك له گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ندى ناسراوى بوارى شانۆ له كوردانى تاراوگه له سوید، كارێكى شانۆیى به‌شدارى بكات.
به‌رهه‌مه‌كه كارى كۆمەڵەی ھونەرەجوانەكانی یۆتۆبۆرییه و به به‌شدارى كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ندى دیارى ناو بوارى شانۆیه كه سه‌رجه‌میان كوردى باشوورن و ئێسته له‌و وڵاته ده‌ژین.
به‌پێى ئه‌و وێنانه‌ى له پێگه‌ى تایبه‌تى خه‌رمان هیرانى بڵاو كراوه‌ته‌وه تێدا ده‌رده‌كه‌وێت سەرقاڵی مهشقكردنن لە شانۆیی "باوك" كه له نووسینی ئاوگۆست ستریندبێرییه و ده‌زگا و چاپى په‌خشى سه‌رده‌مه كه له وەرگێڕانی دلاوەر قەرەداغییه و دەرھێنانی سدیق عەزیز.