توێژەرانی ئێران چارەسەری نوێی دەوالی گون دەدۆزنەوە


توێژەرانی ئێران سەركەوتن لە بەكارهێنانی رێگەیەكی نوێ بۆ چارەسەركردنی دەوالی گون و بەوشێوەیە رێگەیەكیان داهێنا بۆ رێگرتن لە هەر كاریگەرییەكی نەرێنی ئەو نەخۆشییە لەكاتی چارەسەركردنی، هەروەها بۆ زیادكردنی توانای وەچەخستنەوەی پیاو لەوانەی بەدەست نەزۆكییەوە دەناڵێنن. 

وەك ئاژانسی "میهر"ی ئێرانی بڵاوی كردەوە، دەوالی گون " VAR-ih-koe-seel"، بریتییە لە هەڵاوسانی لە خوێنهێنەرەكان لەناو كیسی گون كە هەردوو گون لەخۆ دەگرێت، ئەو جۆرە دەوالییە بە هاوشێوەی دەوالی لاقە، كە هۆكارێكی بڵاوە بۆ كەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی سپێرمی پیاو و دابەزینی كوالیتیان و بەو شێوەیە نەزۆكی دروست دەكات، بەڵام هەموو جۆرە دەوالییەك نابێتە ئەو هۆكار و كاریگەرییە، ئەگەرچی رەنگە ببێتە هۆی رێگرتن لە گەشەی گون و چوونەوەیەكیان.

توێژەرانی ئێران كە بریتی بوون لە دكتۆر مزدك رازی و هاوەڵانی، توانیان لە تاقیگەدا ئەو رێگایە نوێیە تاقی بكەنەوە و تیایدا سەركەوتن لە رێگەی بەكارهێنانی دژە ئۆكسێنەر و دەرمانی دژە هەوكردن و تێستیستیرۆن وەك چارەسەری بۆ نەخۆشی دەوالی گون بەكار بێنن و ئەنجامەكان دەریان خست كە بەكارهێنانی ئەوانە كاریگەرییە نەرێنییەكانی نەخۆشییەكە كەم دەكەنەوە و توانای سێكسی نەخۆشەكانیش زیاتر دەكەن.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل


PM:09:02:10/02/2019




ئه‌م بابه‌ته 1947 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌