بۆ یه‌كه‌م جار له سنووری پارێزگای دهۆك و شارۆكه‌ی زاخۆ پێشبڕكێیه‌كی سه‌رنجراكێش و جیاواز ئه‌نجام ده‌درێت ئه‌ویش خوێندنه‌وه‌ی كتێبه، خه‌ڵات بۆ سه‌ركه‌وتووان هه‌یه.
مه‌تین عیسا ساڵح به‌رپرسی به‌شی رۆشنبیری له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری زاخۆ به"وشه"ی راگه‌یاند، "هه‌ریه‌كه له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری زاخۆ و رێكخراوی لێگه‌ر هه‌ڵده‌ستن به ئه‌نجام دانی پێشبڕكێیه‌كی جیاواز بۆ خوێنه‌رانی زاخۆ".
زیاتر گوتی، "پێشبركێكه پێكدێت له خوێندنه‌وه‌ی سێ كتێب، دواتر له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ به‌شداربووان ده‌كرێت، سه‌ركه‌وتوانی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م به بری 300 بۆ 500 دۆلار خه‌ڵات ده‌كرێت".
كۆتا رۆژ بۆ نووسینی ناو سبه‌ی رۆژی سێشهمه له رۆژی 12ی شوبات ده‌بێ، دواتر رۆژی 31ی ئادار پێشبركێكه ده‌ست پێ ده‌كات.
زاخۆ/نه‌وزاد هلۆری