سیتی خۆی بۆ كڕینی ئیسكۆ ئامادە دەكات

:: AM:11:26:12/02/2019 ‌

یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی ئامادەكاری دەكات بۆ ئەوەی دەستەوارەیەك پێشكەش بە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بكات بۆ كڕینی ئەستێرەكەی هێڵی ناوەڕاستیان ئیسكۆ لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا.

ئیسكۆ لە وەرزی ئەمساڵدا كێشەی یاریكردنی هەیە بە فەرمانی سانتیاگۆ سۆلاری راهێنەری یانەی ریال مەدریدەوە.

لەم دواییانەش دەنگۆی ئەوە هەبوو كە ئیسكۆ لە كۆتایی ئەم وەرزەدا ریزی یانەی ریال مەدرید جێدێڵێ.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی (دۆن باڵۆن)ی ئیسپانی بڵاوی كردەوە: یانەی مانچستەر سیتی پاڵەوانی وەرزی رابردووی ئینگلتەڕا گرینگی بە گرێبەستكردن لەگەڵ ئیسكۆ دەدات بۆ ئەوەی لە وەرزی داهاتوودا شوێنی داڤید سیلڤای ئەستێرەی فڕەنسی بگرێتەوە.

بەرپرسانی یانەكەش ئامادەیی خۆیان پێشانداوە داوای راهێنەرەكەیان جێبەجێ بكەن و بۆ ئەمەش بڕی 75 ملیۆن یۆرۆیان بۆ گرێبەستكردنی ئیسكۆ داناوە.

جێی باسە گرێبەستەكەی ئیسكۆ لەگەڵ یانەی ریال مەدرید تا هاوینی 2022 درێژەی هەیە.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م