له‌پای ئه‌و شیعر و قسه ناڕاستانه‌ی به ناوی كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌ده‌وه بڵاو ده‌كرانه‌وه، ئه‌و خاتوونه شاعیره وه‌ڵامێكی توندیان ده‌داته‌وه و به "درۆزن" ناویان ده‌بات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 18ی شوبات، كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د نووسه‌ر و شاعیری دیاری كورد، له ڕێگه‌ی هه‌ژماره‌كه‌ی خۆیه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، وه‌ڵامێكی توندی ئه‌و كه‌سانه‌ی دایه‌وه، كه له هه‌ژمار و په‌یجی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی فه‌یسبووك و ئینستاگرام شیعری به‌ناوه‌وه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
كه‌ژاڵ له پۆسته‌كه‌یدا ئه‌و كه‌سانه به خه‌ڵكی درۆزن ناو ده‌بات و ده‌ڵێ: ڕۆژانە لە سایتی نەخوێندەوار و دەروون نەخۆشەوە درۆ و بابەتی تایبەت بە سواڵکرنی لایک و کۆمێنت دەبینین و ھیچ ناڵێین، لەبەرئەوەی دەزانین ئەوانە دەیانەوێ ببن بە شت و ھەر ناشبن. ئەمجارەیان بە ناچاری شەرەفی وەڵامدانەوە بە سایتێکی لەو بابەتە دەبەخشم و دەقی ئەو دوو شیعرە بڵاودەکەمەوە کە چەند دێڕێکی ھەردوو شیعرەکەیان لەیەکداوە و دەستکاریشیان کردووە، بەبێ وەرگرتنی مۆڵەتیش ئەو بچووکانە وێنەیەکی گەورەی منیان داناوە.
ئه‌و شاعیره ده‌قی شیعره‌كانی خۆی به دروستی له هه‌ژماره‌كه‌ی خۆی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ڕاستیی و دروستی ده‌قه‌كانی خۆی پیشانی هه‌وادارانی داوه.
كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د ساڵی 1967 له گه‌ڕه‌كی ته‌په‌ی مه‌لا عه‌بدوڵای كه‌ركووك له دایك بووه، دوای پێنچ ساڵ له كه‌ركووك چووه‌ته سلێمانی و خوێندن و چالاكییه‌كانی ده‌ست پێ كردووه، نووسه‌ر، شاعیر و رۆژنامه‌نووسی ناوبراو له سه‌ره‌تای هه‌شتاكاندا چووه‌ته ڕیزی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ڕانی كوردستان و ساڵی 1986 ده‌ستی به شیعر نووسین كردووه، ساڵی 1992 بووه به رۆژنامه‌نووس و سه‌ره‌تا له رۆژنامه‌ی ئاڵای ئازاد و دواتر له كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی به‌رنامه‌ی تایبه‌تی پێشكه‌ش كردووه، به‌شێك له شیعره‌كانی بۆ سه‌ر زمانه‌كانی ئینگلیزی، نه‌رویجی، عه‌ره‌بی، فارسی و توركی هاتوونه‌ته وه‌رگێڕان.