كاتێك فڕۆكه‌یه‌كی گه‌وره‌ی نه‌فه‌رهه‌ڵگر ده‌نیشێته‌وه، به‌خێرایی 273.5 كه/ سه‌عات، ده‌كه‌وێته سه‌ر زه‌وی، تاكه شتیش كه نایه‌ڵێ فڕۆكه‌كه له‌و خێراییه‌دا كه خۆی به زه‌ویدا ده‌دات بته‌قێته‌وه، تایه‌كانییه‌تی، كه‌واته ئه‌ی خۆی بۆ ناته‌قێته‌وه؟
هه‌ر تایه‌یه‌یكی فڕۆكه، بۆ 500 جار، به‌رگه‌ی 35 تۆن ده‌گرێ، دوای ئه‌وه ده‌بێ بگۆڕدرێ، هه‌ر فڕۆكه‌یه‌ك، پێش ئه‌وه‌ی ئیتر بڕیار بدرێ به كه‌ڵكی هه‌ڵفڕین نه‌ماوه، ده‌توانێ 3500 جار گه‌شت بكات، واته له‌ماوه‌ی ته‌مه‌نیدا، حه‌وت جار تایه‌كانی بۆ ده‌گۆڕدرێ.
ژماره‌ی تایه‌ی فڕۆكه‌كان به‌پێی قه‌باره‌ی فڕۆكه ده‌گۆڕێن، بۆ نموونه فڕۆكه‌ی "بوینگ 777" پێویستیی به 14 تایه هه‌یه، فڕۆكه‌ی "ئێرباس A380" پێویستیی به 22 تایه‌یه، به‌ڵام فڕۆكه‌ی "ئه‌نتۆنۆف AN-225" پێویستیی به 32 تایه هه‌یه.
نهێنیی نه‌ته‌قینی ئه‌و تایانه، له ژماره و پته‌وی و ڕێژه‌ی ئه‌و هه‌وایه‌یه كه تێی ده‌كرێ، چونكه كاتێك فڕۆكه ده‌نیشێته‌وه، ده‌چێته سه‌ر چه‌ند تایه‌یه‌كی پته‌و كه 200 ڕه‌تڵ هه‌وای چڕكراوه خراوه‌ته هه‌ر یه‌ك ئینج چوارگۆشه‌یه‌ك، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی به‌رگه‌گرتنه‌كه‌ی، واته تایه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی ئاسایی كه ته‌نیا 27 ئینج چوارگۆشه‌یه، 5400 ڕه‌تڵ هه‌وای چڕكراوی تێدایه، هه‌ر فڕۆكه‌یه‌كیش به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 14 تایه‌ی ئاوای هه‌یه.
سه‌رچاوه: فه‌رفیش