ده‌رهێنانى مۆڵه‌تى شوفێرى له‌لایه‌ن ئافره‌تانى شارۆكه‌ى سۆران و ده‌ورووبه‌رى رووى له زیادبوون كردوه و ئه‌مساڵ زیاتر له 500 ئافره‌ت له‌و ده‌ڤه‌ره مۆڵه‌تى شوفێرییان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى هاتووچۆى سۆران وه‌رگرتووه.
ملازم ئه‌وه‌ل ئیحسان چه‌له‌بی گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى هاتوچۆی شاری سۆران به "وشه"ى راگه‌یاند، خواستى ئافره‌تانى سنوورى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان له ده‌ر هێنانى مۆڵه‌تى شوفێرى به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو رووى له زیاد بوون كردوه و ئه‌مساڵ سه‌دان ئافره‌تى ده‌ڤه‌رى سۆران مۆڵه‌تى شوفێرى پێدراوه له كاتێكدا ساڵانى رابردوو زۆر به كه‌مى ئافره‌تانى ئه‌و ده‌ڤه‌ره داوكارى ده‌رهێنانى مۆڵه‌تیان پێشكه‌ش كردوه.
مه‌به‌ست له ده‌ڤه‌رى سۆران، هه‌ر چوار شارۆكه‌ى سۆران، مێرگه‌سۆر، رواندز، چۆمان ده‌گرێته‌وه هاووڵاتییان بۆ ده‌ر هێنانى مۆڵه‌تى شوفێرى روو له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سۆران له سه‌نته‌رى شارۆكه‌ى سۆران ده‌كه‌ن.
چه‌له‌بى ئاشكراشى ده‌كات" له ساڵى 2016ه‌دا سێ هه‌زار و 544 مۆڵه‌تی شۆفێری به هاووڵاتیانی ده‌ڤه‌رى سۆران دراوه، له‌و رێژه‌یه هه‌زار و 695 مۆله‌تى گشتى به هاووڵاتییان دراوه، هه‌روه‌ها هه‌زار و 837 مۆڵه‌تى جۆرى تایبه‌ت به هاووڵاتییان دراوه له‌و رێژه‌یه 561 ئافره‌ت له ده‌ڤه‌رى سۆران مۆڵه‌تى شوفێریان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى سۆران پێدراوه.
شایه‌نى باسه، له ساڵى 2016 له سنوورى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى سۆران 77 رووداوى هاتوچۆ رووی داوه و به‌م هۆیه‌وه 117 هاووڵاتى بوونه‌ته قوربانى و له‌و رێژه‌یه 29 هاووڵاتیی گیانیان له‌ده‌ست داوه و 88 هاووڵاتیش بریندار بوون، به پێى ئامارى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى هاتووچۆى سۆران به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵى 2015 ژماره‌ى رووداوه‌كانى هاتوچۆ كه‌مى كردوه به‌پێچه‌وانه‌وه قوربانیه‌كانى هاتووچۆ له‌و ده‌ڤه‌ره زیادى كردوه.
سۆران/ موڕشید برادۆستى