دوای ئه‌وه‌ی بانه شیروان كلیپێكی گۆرانیی له‌گه‌ڵ ناڤید زه‌ردیی گۆرانیبێژ بڵاوكرده‌وه و ده‌ستی به كاركردن له‌گه‌ڵ گروپه‌كه‌ی ئه‌و كردبوو، به هۆكارێكی نادیار وازی لێ هێنا و هیچ پێوه‌ندییه‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆرانیبێژه‌دا نه‌هێشت.
بانه شیروان ئه‌ستێره‌ی دیاری كورد ئایدڵ، له هه‌ژماره‌كه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام ستۆرییه‌كی بڵاو كرده‌وه، تێیدا نووسیبووی: من ئێسته هیچ گرێبه‌ستێكی هونه‌رییم له‌گه‌ڵ هیچ كه‌س نه‌ماوه.
له دوای ئه‌و ستۆرییهش كه ئاماژه به‌وه ده‌كات چیتر كار له‌گه‌ڵ Famouse prodoction NZی ناڤید زه‌ردی ناكات، هه‌موو وێنه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و هونه‌رمه‌نده له ئینستاگرام سڕییه‌وه و له‌ناو لیستی فۆڵۆوینگهكانیشی لایبرد.
ئه‌م كاره‌ی بانه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری له میدیاكان دروست كردووه، گومان ده‌كرا كێشه‌یه‌ك له نهوانیاندا ڕووی دابێت، هه‌ر بۆیه قسه‌وباسی زۆر له‌سه‌ر كرا، تا له دوا ستۆریدا بانه نووسی: "بێده‌نگ بووم به‌ڵام كوێر نه‌بووم". وه‌ك ئه‌وه‌ی كارێكی نه‌خوازراوی به‌رانبه‌ر كرابێت و خۆی لێ بێده‌نگ كردبێت، ئێسته كاردانه‌وه‌ی به‌م شێوه‌یه بووه.
بانه شیروان یه‌كێك بوو له بچوكترین بهژداربوهكانی پرۆگرامی كورد ئایدڵ له و خه‌ڵكی شاری سلێمانییه و ئێسته ته‌مه‌نی 18 ساڵه، توانی هه‌تا قۆناغی كۆتای پرۆگرامه‌كه بمێنێته‌وه به‌ڵام نازناوی كورد ئایدڵی به‌ده‌ست نه‌هێنا، خاوه‌نی كلیپێكی گۆرانی له‌گه‌ڵ ناڤید زه‌ردییه و ئێسته سه‌رقاڵی خوێندنهكهیهتی.