مه‌حموود محه‌مه‌د گوته‌بێژی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت كه رۆژی شه‌موو مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی و پارتى كۆ ده‌بنه‌وه و له رێككه‌وتنه 18 خاڵییه‌كه‌ی نێوانیان، ته‌نیا پرسی كه‌ركووك گرفتى هاتووه‌ته به‌رده‌م.
محه‌مه‌د كه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی حزبه‌كه‌یه‌تی، له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا، له‌باره‌ى به‌شداری كۆمه‌ڵی ئیسلامی حكوومه‌ت ئاشكرای ده‌كات "پارتى چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی ئه‌وانه". ویستى حزبه‌كه‌یشی ناشارێته‌وه كه ده‌یه‌وێ پێش نه‌ورۆز دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم كارا بكرێته‌وه و سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان له په‌رله‌مان بێته هه‌ڵبژاردن و سه‌رۆكی حكوومه‌تیش بێته راسپاردن بۆ پێكهێنانی كابینه‌كه‌ی.
كات خێرا تێده‌په‌ڕێت، دوا هه‌وڵتان له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان چییه و به‌چی گه‌یشتوون؟
دواى په‌سندكردنى ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری، ده‌ستمان كرد به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان تا به یه‌كه‌وه كابینه‌یه‌كی به‌هێز دروست بكه‌ین كه ئه‌و قۆناغه‌ى ئێسته‌ى كوردستان ده‌یخوازێت، له روانگه‌ى دروشمی سه‌ره‌كیمان بۆ هه‌ڵبژاردن كه "كوردستانێكی به‌هێز" بوو، پێویست ده‌كات حكوومه‌تێكی به‌هێز و په‌رله‌مانێكی به‌هێزی هه‌بێت، سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم بتوانێ كۆكه‌ره‌وه‌ى هه‌موو پێكهاته و ئاینه‌كان بێت.
له‌م روانگه‌یه‌وه ده‌ستمان به گفتوگۆ كرد و كۆتاكه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان دوو رێككه‌وتنی جیاوازمان كرد، ئه‌وه‌ى گۆڕان واژوو كرا، ئه‌وه‌ی یه‌كێتیش رێككه‌وتنی پێنجی شوبات واژوو كرا كه 18ى شوبات په‌رله‌مانی كوردستان كۆ ببێته‌وه و هه‌مان رۆژ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاى كه‌ركووكیش، هه‌وڵی ته‌واوكردنى چوارچێوه‌ى رێككه‌وتنێكی سیاسیش ته‌واو بكه‌ین.
قۆناغه‌كه زۆر هه‌ستیاره و پێویستى ده‌كرد هه‌رچی زووه ئۆرگانه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دابمه‌زرێت، بۆیه پێ‌داگر بووین له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنه‌كه، چونكه گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه پێوه‌ند به هه‌رێمی كوردستان به باش چاوه‌ڕوان ناكرێت، بۆیه ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌كاری هه‌بێت تا به‌رگه‌ى گۆڕانكارییه‌كان بگرێت.
به‌داخه‌وه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له 18ی شوبات له هیچ كام له كۆبوونه‌وه‌كان ئاماده نه‌بوو، له‌ولایشه‌وه فراكسیۆنه جیاوازه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ناڕازی بوون له‌سه‌ر دواخستنی كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان، بۆیه كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجام درا.
ئێسته گفتوگۆ له نێوان پارتى و یه‌كێتی هه‌یه و له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ى داهاتوو مه‌كته‌بی سیاسیی هه‌ردوولا كۆ ده‌بینه‌وه، رێككه‌وتنی نێوانمان 18 خاڵه و له‌سه‌ر 17 خاڵی كۆكین، به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه‌ركووك نه‌بێت كه گرفتی تێكه‌وت و یه‌كێتی لێی په‌شیمان بووه‌وه.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌مان ئه‌و شه‌وه‌ی گوته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسیی حزبه‌كه‌ی گوتی رێككه‌وتووین و به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان ده‌كه‌ین، پێوه‌ندییان كرد و داوایان كرد گۆڕانكاری له خاڵی پێوه‌ندار به كه‌ركووك بكرێت، ئه‌وه‌ى ئه‌وانیش ده‌یانویست، لاى پارتى قبووڵكراو نه‌بوو.
به دیاریكراوی یه‌كێتی چی‌یان ده‌ویست؟
داوایان كرد پارێزگاری كه‌ركووك یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دایبنێت، ئێمه‌ش ده‌ڵێین ده‌بێت پارێزگار كورد بێت و به رێككه‌وتنی لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كان بێت، تا پارێزگارێكی به‌هێز بێت و هه‌مووان پشتگیری بكه‌ن. جگه له‌مه‌ش، كه‌ركووك هی لایه‌نێكی دیاریكراوی سیاسی نییه، به‌ڵكو هی هه‌موو لایه‌نه‌كانه به سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه.
كه‌واته لێك دوورییه‌ك هه‌یه، پێت وایه یه‌كێتی ده‌یه‌وێت به‌ربه‌ست دروست بكات؟
من ناڵێم به‌ربه‌ست دروست ده‌كه‌ن، به‌ڵام نه‌هاتنه‌كه بۆ خۆی گرفتی دروست كردووه كه ئه‌وان به‌شدار نین له سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان. ئێمه ره‌شنووسێكمان دا به یه‌كێتی، به‌ڵام دیاره هه‌ندێك له ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تى و مه‌كته‌بی سیاسی پێی رازی نین، دیاره گوشارێك هه‌یه و هه‌ندێك بابه‌ت بۆ هه‌ندێكیان زۆر گرنگتره له هه‌ندێك شتی تر، ئیتر پرۆسه‌كه گه‌یشته ئه‌و ئاكامه‌ى بینیمان.
له میدیاكان باس له‌وه ده‌كه‌ن یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، رزگار عه‌لیی كاندید كردووه و پارتى پێی رازی نییه؟
به فه‌رمی یه‌كێتی هیچ ناوێكی به پارتى نه‌داوه.
له‌گه‌ڵ یه‌كێتی دانوستانی زۆرتان كرد، پێت وایه بۆ له كۆبوونه‌وه‌كان هیچ ناوێك پێشنیار نه‌كرا؟
نازانم بۆ پێشكه‌شیان نه‌كرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ى لای پارتى گرنگه، ئه‌وه‌بوو له‌سه‌ر چۆنیه‌تیى دانانی پارێزگار رێككه‌وتن بكرێت نه‌ك كه‌سه‌كه خۆی، به رێككه‌وتنی هه‌موو لایه‌نه‌كان بێت نه‌ك لایه‌نێك خۆی به خاوه‌نی كه‌ركووك بزانێت و پێی وابێ لایه‌نه‌كانی تر میوانن، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش رێككه‌وتین. ته‌نانه‌ت پێمان خۆش یان ناخۆش بێ، له دواى 16ی ئۆكتۆبه‌ر عێراق له كه‌ركووك قسه‌ى هه‌یه و توانای هه‌یه قسه بكات.
گوتت گوشارێك هه‌یه، مه‌به‌ستت له‌و گوشاره چییه؟
گوشاره‌كه هی ناوخۆی یه‌كێتییه، ره‌نگه هه‌ندێك له برایانی سه‌ركردایه‌تییان پێیان وابێ ئه‌گه‌ر پارێزگارێك بۆ كه‌ركووك له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه دابنرێت، جۆرێك له هه‌یبه‌ت بۆ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دروست ده‌بێت.
به‌پێی ئه‌و لێكدوورییه بێت، گریمانه‌ى ئه‌وه هه‌یه یه‌كێتیی بچێته ئۆپۆزسیۆن و به‌شداری له حكوومه‌ت نه‌كات؟
له به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی و خه‌ڵكی كوردستان نییه به‌شداری له كابینه‌ى حكوومه‌ت نه‌كات، بۆیه به‌رده‌وام گفتوگۆ له نێوانمان هه‌یه و تا ئێسته باسی ئۆپۆزسیۆنبوونیان نه‌كردووه.
ئه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی یه‌كلا بووه‌ته‌وه به‌شداری له حكوومه‌ت ده‌كه‌ن یان نا؟
داوامان لێ كردوون به‌شداری بكه‌ن، هێشتا ئه‌وان بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی خۆیان نه‌داوه. سه‌قفی زه‌مه‌نیش ئێمه دیاری ناكه‌ین، به‌ڵكو له‌مه‌ولا پرسه‌كان چووه‌ته سه‌ر رێكاری خۆی و سه‌قفه‌كه یاسا دیاری ده‌كات نه‌ك ئێمه وه‌ك پارتى.
باس له به‌شدارى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامی و حزبی سۆسیالیست ده‌كرێت له ئاستى خوار وه‌زیر، ئه‌مه یه‌كلا بووه‌ته‌وه؟
من له‌و لیژنه‌یه نیم كه سه‌ردانی حزبه‌كانی تری كردووه، به‌ڵام پێوه‌ندی نێوانی پارتى له‌گه‌ڵ برایانی سۆسیالیست و بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامی زۆر باشه و باوه‌ڕ ناكه‌م كێشه‌یه‌ك له‌و بابه‌ته‌دا هه‌بێت كه به‌شداری بكه‌ن له ئاستى خوار وه‌زیری.
پارتى مه‌به‌ستیه‌تى پێش نه‌ورۆز سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم كارا بكرێته‌وه و كاندیدتان بۆ حكوومه‌ت بێته راسپاردن؟
ئه‌و پرسه پێویستى به‌دیوه یاساییه‌كه‌ی هه‌یه كه لیژنه‌ى یاسایی په‌رله‌مان پێی هه‌ڵده‌ستێت، به‌پێی ئه‌و جووڵه‌یه‌ی په‌رله‌مان له ده‌وروبه‌ری نه‌ورۆز ئه‌وه ده‌بێت.
به دیاریكراوی تێڕوانینی پارتى چییه بۆ كابینه‌ى نوێی حكوومه‌ت، ده‌تانه‌وێ له چوار ساڵی داهاتوو ئه‌وله‌ویه‌ت چی بێت؟
بێجگه له‌و به‌رنامه‌ى هه‌مانبوو بۆ هه‌ڵبژاردن، چه‌ند بابه‌تێك كه لاى پارتى زۆر گرنگ بوون له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان گفتوگۆیان له‌سه‌ر كراوه و رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه كه ده‌بێته ئه‌وله‌ویه‌تى كابینه‌ى حكوومه‌ت و داهاتووی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌ویش سه‌قامگیری كوردستان، یه‌كپارچه‌یی خاكی كوردستان كه دوو خاڵه پێویستى به‌وه هه‌یه حوكمڕانییه‌كی سه‌رانسه‌ری كوردستان دروست بكرێت، پێویست ده‌كات هه‌ندێك دامه‌زراوه‌ی حكوومه‌ت هه‌یه كه 100% یه‌كی نه‌گرتووه‌ته‌وه، ده‌بێت ئه‌مه‌ش كۆتایی پێ بێت.
خاڵی سێیه‌م پرسی بژێوی ژیانی خه‌ڵك و ئابووری كوردستان چۆن باشتری بكه‌ین، ئه‌وه‌ى تر پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ به‌غدا چۆن دابڕێژینه‌وه كه له‌گه‌ڵ ئێسته بگونجێت، له‌گه‌ڵ پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ.
خاڵی دووه‌م پرسیارێكی من بوو، له حكوومه‌ته‌كانی پێشتر به‌وه‌ى ئێسته‌یشه‌وه دیارده‌یه‌ك هه‌بوو پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی زۆنی سه‌وز له‌لایه‌ن جێگری سه‌رۆكى حكوومه‌ت واژوو ده‌كران و شریته‌كه‌یشی ده‌پچڕا، مه‌به‌ستته بڵێی ده‌بێت ئه‌وه نه‌مێنێت؟
ئه‌وه له كاتى خۆیدا پێویست بووه یان وای خواستووه، به‌ڵام حوكمڕانی تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، بۆیه ده‌بێت وه‌ها ئه‌نجامی بده‌ین. ئیتر ده‌بێت راشكاوانه به خه‌ڵكی كوردستان بڵێین شه‌رعیه‌تى شۆڕشگێڕی خۆمان داوه‌ته ده‌ست شه‌رعیه‌تى یاسایی، به‌ڵام له‌مه‌دا له هه‌ندێك شوێن خه‌له‌ل هه‌یه و له كوێ پێویست بووبێت شه‌رعیه‌تى یاسایی به‌كار هاتووه و له كوێش پێویست بووبێت شه‌رعیه‌تى شۆڕشگێڕی، حزبه‌كان زۆرجار هه‌وڵیان داوه ببن به به‌دیلی حوكم و حوكمڕانی. ئێمه ده‌مانه‌وێ حكوومه‌ت له سه‌رانسه‌ری كوردستان حوكمه‌تایه‌تیی خۆی بكات و حزبیش حزبایه‌تى خۆی به‌گوێره‌ى یاسا، نه‌ك ببن به به‌دیل بۆ حكوومه‌ت، ئه‌مه‌شمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و گۆڕان و لایه‌نه‌كانی تریش باس كردووه و رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه، هه‌موومان پاڵپشتی به‌هێزی حكوومه‌ت بین، له‌سه‌ر ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كۆكین.
له سۆشیال میدیا كادره‌كانتان نیگه‌رانن له‌وه‌ى له دێگه‌ڵه به‌ولاوه هیچ كادرێكی پارتى دانه‌مه‌زراوه، به‌ڵام یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له هه‌ولێر خه‌ڵكیان هه‌یه و به‌رپرسیارێتیشیان هه‌یه، ئه‌مه‌تان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی باس كردووه؟
ئه‌وه‌ى تۆ ده‌یڵێی به‌شێكه له‌و خاڵه‌ی سه‌ره‌وه، ده‌مانه‌وێ چیتر ناوی دێگه‌ڵه و زۆنی زه‌رد و سه‌وز نه‌هێنرێت، به‌وه‌ی خه‌ڵك به‌پێی یاسا دابمه‌زرێت. كادرانی ئێمه و لایه‌نه‌كانی تریش ره‌نگه خه‌ڵكی ئه‌وتۆیان له سلێمانی و بیتوێن و پێنجوێن و گه‌رمیان نییه، تا ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت خزمه‌تگوزارییه‌كیش پێشكه‌ش بكه‌ین، بۆیه ده‌بێت ئه‌و بابه‌ته یه‌كلا بكرێته‌وه و یاساكانی حكوومه‌ت بۆ سه‌رانسه‌ری كوردستان بێت، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ى هه‌یه ره‌فتار بكرێت نه‌ك له شوێنێك به شێوازێك و له شوێنێكی تر به شێوازێكی تر.
كادرانی پارتى له دڵسۆزییانه، به‌ڵام پارتى خۆی به به‌رپرسی هه‌موو كوردستان ده‌زانێت وه‌ك كۆنترین حزب، بۆیه هه‌وڵی ئێمه بۆ چۆنیه‌تیى رێكخستنه‌وه‌ى ماڵی كورد و پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی كوردستانه.
له دابه‌شكردنى پۆستى وه‌زاره‌ته‌كان هه‌ندێك زانیاری بڵاو كراونه‌ته‌وه، فه‌رمین؟
جگه له سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه كه رێككه‌وتنیان له‌سه‌ر كراوه، له‌سه‌ر وه‌زیره‌كان هیچ رێككه‌وتنێك نه‌كراوه و ماوه‌ته‌وه بۆ گفتوگۆی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان.
له‌سه‌ر ئاستى عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی كرانه‌وه‌یه‌كی باشی به ڕووى كوردستان هه‌بوو به‌راورد به‌وانه‌ی پێش خۆی، پێت وایه ئه‌مه بۆ چوار ساڵ به‌رده‌وام بێت؟
ئه‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێ ده‌سه‌ڵات له به‌غدا بگرنه ده‌ست ده‌بێت بزانن مێژووی خه‌بات و قوربانی خه‌ڵكی كوردستان بۆچی بووه؟ هه‌ر كه‌سێك له‌وه تێنه‌گات تووشی هه‌ڵه‌ی گه‌وره ده‌بێت. له پاڵ ئه‌وه ده‌بێت خوێندنه‌وه‌ى هه‌بێت بۆ واقیعی ئێسته‌ى كوردستان و تێگه‌یشتن له مه‌رجه‌عی كوردستان، ئه‌گه‌ر خوێندنه‌وه‌ى بۆ بكرێت، ئه‌وا لێكگه‌یشتن باشتر ده‌بێت.
باوه‌ڕم وایه ئه‌وانه‌ى پێش عادل عه‌بدولمه‌هدی خوێندنه‌وه‌یان بۆ ئه‌و دوو خاڵه به هه‌ڵه بووه، ئێسته له كوردستان ده‌بێت بزانرێت ئه‌و هێزه كێیه كه بڕیارده‌ری سه‌ره‌كی كوردستانه و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كێ بكرێت تا كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ر بكرێت، بۆیه به هه‌ڵه‌داچوون زۆرجار كێشه بۆ حكوومه‌تی فیدڕاڵ دروست ده‌كات.
له روانگه‌ى ناسینی پێشترمان بۆ عادل عه‌بدولمه‌هدی كه خه‌باتى خه‌ڵكی كوردستان ده‌ناسێت و كه‌سایه‌تییه‌كانی ناو پرۆسه‌ى سیاسیی كوردستان ده‌ناسێت و مه‌ركه‌زی هێزی كوردستانیش ده‌ناسێت، پێمان وایه وه‌ك ئه‌وه‌ى پێش خۆی به هه‌ڵه‌دا ناچێت، بۆیه به‌رده‌وامبوونى چوار ساڵ وه‌ك ئه‌وه‌ى سه‌ره‌تا له به‌رژه‌وه‌ندی عه‌بدولمه‌هدی خۆی و عێراق و كوردستانه، بۆیه ده‌بێت ئه‌زموون له رابردوو وه‌رگرن.
پێت وایه سه‌در و عامری كه دوو هێزی سه‌ره‌كین و پشتگیری‌یان له عه‌بدولمه‌هدی كردووه تا ببێت به سه‌رۆك وه‌زیران، ویستى چاره‌سه‌ری كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان لاى ئه‌وان ده‌بن؟
له سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا، زۆر به راشكاوی ئه‌و بابه‌ته باس كراوه و ده‌رئه‌نجامه‌كه‌یشی ئه‌و كه‌شوهه‌وایه‌یه كه ده‌بینین، دواى دامه‌زراندنى كابینه‌ى حكوومه‌تی هه‌رێمیش باوه‌ڕم وایه كۆمه‌ڵێك له‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكرێن، چ ئه‌وانه‌ى پێوه‌ندییان به پێشمه‌رگه هه‌یه یان ماده‌ى 140 و ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمی كوردستان و یاسای نه‌وت و غاز و مووچه و بودجه.
*جگه له سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه، له‌سه‌ر وه‌زیره‌كان هیچ رێككه‌وتنێك نه‌كراوه و ماوه‌ته‌وه بۆ گفتوگۆی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان.
*ئه‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێ ده‌سه‌ڵات له به‌غدا بگرنه ده‌ست ده‌بێت بزانن مێژووی خه‌بات و قوربانی خه‌ڵكی كوردستان بۆچی بووه؟ هه‌ر كه‌سێك له‌وه تێنه‌گات تووشی هه‌ڵه‌ی گه‌وره ده‌بێت.
*ده‌مانه‌وێ حكوومه‌ت له سه‌رانسه‌ری كوردستان حوكمه‌تایه‌تیی خۆی بكات و حزبیش حزبایه‌تى خۆی، نه‌ك ببن به به‌دیل بۆ حكوومه‌ت.
*ره‌نگه هه‌ندێك له برایانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی پێیان وابێ ئه‌گه‌ر پارێزگارێك بۆ كه‌ركووك له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه دابنرێت، جۆرێك له هه‌یبه‌ت بۆ حزبه‌كه‌یان دروست ده‌بێت.