له ئه‌ڵمانیا یاداشتى ئه‌فسه‌رێكى نازى بڵاو ده‌بێته‌وه كه باس له‌و شوێنانه ده‌كات گه‌نجینه‌كانى ئه‌دۆڵف هیتله‌رى دیكتاتۆرى سه‌ده‌ى بیسته‌مى تێدا حه‌شار دراوه.
رۆژنامه‌ى ده‌یلى مایلى به‌ریتانى له هه‌واڵێكدا باس له‌وه ده‌كات، له ئه‌ڵمانیا یاداشتى ئه‌فسه‌رێكى نازى بڵاو كراوه‌ته‌وه، هه‌ندێك زانیارى له‌باره‌ى گه‌نجینه‌كانى هیتله‌ر له‌خۆ ده‌گرێت.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاو كراونه‌ته‌وه، ئه‌فسه‌ره‌كه‌ى نازى ناوى ئیگۆن ئۆلینهاوه‌ره، باس له ته‌واوى ئه‌و زێڕ و پارانه ده‌كات كه هیتله‌رى له ترسى یه‌كێتى سۆڤیه‌تى جاران حه‌شارى داوه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى یاداشته‌كه گه‌نجینه‌كان 260 بار ده‌بێت و له 11 شوێنى پۆڵه‌ندا حه‌شار دراون، چه‌ندان زێڕ و كه‌لوپه‌لى گرانبه‌هاى تێدایه.
له‌باره‌ى یاداشته‌كه‌یش باس له‌وه كراوه، یاداشته‌كه بۆ ماوه‌ى ساڵێكى زۆر له كۆڕێكى رێكخراوى ماسۆنى پارێزراو بوو، چه‌ندان ده‌زگاى پێوه‌ندیداریش دووپاتیان له‌سه‌ر دروستى یاداشته‌كان كردووه، بۆیه ده‌ست ده‌كرێت به لێكۆڵینه‌وه له‌و شوێنانه‌ى كه له یاداشته‌كاندا ئاماژه‌یان بۆ كراوه.
ئه‌دۆڵف هیتله‌رى به‌ر له جه‌نگى دووه‌مى جیهان سه‌رۆكى ئه‌ڵمانیا بوو، له ساڵى 1889 له دایك بووه و له ساڵى 1945 له‌گه‌ڵ كۆتایى جه‌نگى دووه‌مى جیهان له رووداوێكى ناڕۆشن خۆى كوشت، به یه‌كێك له به‌ناوبانگترین دیكتاتۆره‌كانى سه‌ده‌ى بیسته‌م داده‌نرێت.