ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه ژماره‌یه‌ك گه‌نجی رانیه، گرووپێكیان به‌ناوی "نمایشكارانی جلی ره‌سه‌نی كوردی" دامه‌زراندووه و كار بۆ مانه‌وه‌ی ره‌سه‌نایه‌تیی جلوبه‌رگی كوردی و زیندووكردنه‌وه‌ی كولتوور و كه‌له‌پووری كورد ده‌كه‌ن.
گرووپه‌كه سێ ساڵه دامه‌زراوه و خاوه‌نی چه‌ندان چالاكیی جۆراوجۆره و له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیشدا به‌شدارییان كردووه.
سێرا حوسێن سه‌رپه‌رشتیاری گرووپه‌كه بۆ "وشه" گوتی، گرووپه‌كه‌یان له 20 ئه‌ندام پێكهاتووه و ماوه‌ی سێ ساڵه له رانیه دامه‌زراوه، ئامانجیان زیندووكردنه‌وه‌ی داونه‌ریتی كوردی و پاراستنی كولتووری كوردی و ئاشناكردنیانه به وڵاتانی بیانی، هه‌روه‌ها جلی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان له جۆری ژنان و پیاوان به نه‌وه‌ی نوێ ئاشنا ده‌كه‌ن.
به‌گوته‌ی ئه‌و سه‌رپه‌رشتیاره، هه‌ر كه‌سێك ئاره‌زوومه‌ند بێت، ده‌توانێ پێوه‌ندی به گرووپه‌كه‌یانه‌وه بكات به مه‌رجێك ته‌مه‌نی له سه‌رووی 16 ساڵییه‌وه بێت و خاوه‌نی باڵا و له‌شولارێكی گونجاو بێت.
له‌باره‌ی جلوبه‌رگه‌كانیانه‌وه، سێرا گوتی، له دیارترین جلوبه‌رگه‌كانی ژنانه‌ی سۆرانی، هه‌ورامی، موكریانی، سه‌قزی، وان، سنه‌یی، سلێمانی، بانه‌یی، رۆژئاوای كوردستان، عه‌فرین و جلوبه‌رگی هۆزی بڵباس كه به توول ناسراوه، له‌گه‌ڵ جلوبه‌رگی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تری كوردستان نمایش ده‌كه‌ن.
جلوبه‌رگی پیاوانیش له مۆدێله‌كانی رانك و جۆغه، كه‌وا و پانتۆڵ، مرادخانی و مه‌له‌كی، هه‌ورامی و چه‌ند جۆرێكی تریش هه‌ن. وه‌ك سێرا باسی كرد، "جلی ژنانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان باوترین و زۆرترین ئه‌و شێوازانه‌ن كه له زۆربه‌ی چالاكییه‌كانیاندا به‌كار ده‌هێنرێن".
ئه‌و ده‌ڵێت "كوردستان سنوورێكی بچووكه بۆ كاره‌كانم, ده‌مه‌وێ په‌ره‌ی پێ بده‌م و له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌روه‌ی كوردستان پێوه‌ندی ببه‌ستم و جووڵه‌یه‌كی گه‌وره‌تر به كاره‌كانم بده‌م."
نه‌رمین محه‌مه‌د یه‌كێكه له ئه‌ندامانی گرووپه‌كه، بۆ "وشه" خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی له‌وه‌ی توانیویه‌تی پێوه‌ندی به‌و گرووپه‌وه بكات. به پێویستی ده‌زانێ له هه‌موو شاره‌كانی كوردستان گرووپێكی له‌م شێوه‌یه هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی داونه‌ریتی كوردی له‌بیر نه‌كرێت، یان كاڵ نه‌بێته‌وه و هه‌میشه نیشانی نه‌وه‌ی نوێ بدرێت و خزمه‌ت به مانه‌وه‌ی جلی كوردی بكرێت.
له دێرزه‌مانه‌وه هه‌ر نه‌ته‌وه و گرووپ و خێڵێك به جلوبه‌رگی تایبه‌ت به‌خۆیانه‌وه ده‌ناسرێنه‌وه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، گرووپه‌كه‌ی سێرا له‌رێی نمایشه‌وه جلوبه‌رگ و شێوازی پۆشینیان نیشان ده‌ده‌ن.
جێی باسه شێوازی كۆنی جلوبه‌رگی بووك و زاوا به‌پێی ناوچه و به‌شه‌كانی كوردستان جیا كراونه‌ته‌وه .
وشه/ رانیه_ شادان به‌كر