زێدان داوای یاریزانێكی یانەی رۆمای كردووە

:: PM:02:57:15/03/2019 ‌

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بۆ رازیكردنی دڵی راهێنەرە نوێیەكەی زێنەدین زێدانی فڕەنسی لە ئێستاوە دەستی بە هەوڵەكانی بۆ كڕینی یاریزانانی نوێ كردووە.

رۆژنامەی (ئاس)ی ئیسپانی ئاشكرای كرد: وەك یەكەم یاریزان لەسەر رەزامەندی زێدان، بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید هەوڵەكانیان بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ نیكۆلۆ زانیۆلۆی ئەستێرەی یانەی رۆمای ئیتاڵی دەست پێ كردووە.

یانەی ریال مەدرید لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی 16ی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا لەنێوان هەردوو یانەی رۆما و پۆرتۆ، چاودێرێ ئاستی زانیۆلۆیان كردووە.

زانیۆلۆ لە یارییەكانی ئەم وەرزەدا ئاستێكی ناوازەی لەگەڵ یانەی رۆما پێشكەش كردووە و لە كۆی 26 یاریی رابردوو 4 گۆڵی تۆمار كردووە.

ئەو یاریزانە تەمەن 19 ساڵییە لە هێڵی ناوەڕاست یاری دەكات و پێشبینش دەكرێ رازی بێت بۆ وەرزی داهاتوو لەسەر دەستی زێدان و لە ریزی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی یاری بكات.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م