ئەمڕۆ بەرشەلۆنە بۆ تۆڵەسەندنەوە یاری دەكات

:: AM:11:16:17/03/2019 ‌

ئەمڕۆ یەكشەم یانەی بەرشەلۆنە لە چوارچێوەی ركابەرییەكانی خولی ئیسپانیا بەرامبەر یانەی ریال بیتیس یاریی هەیە.

یارییەكە لە چوارچێوەی ركابەرییەكانی گەڕی 28ی خولی ئیسپانیا دەبێت و سەعات 10:45ی شەو بەكاتی كوردستان لەنێو یاریگەی پینتۆ ڤیامارین لە شاری سڤیلییە بەڕێوە دەچێت.

یانەی بەرشەلۆنە پێش ئەوەی یارییەكە ئەنجام بدات بەكۆكردنەوەی 63 خاڵ لە پێشەنگی یانەكانی خولی ئیسپانیایە و یانەی ریال بیتیسیش بە 39 خاڵ لە ریزبەندی 8ی یانەكانە.

لە یاریی چووندا یانەی ریال بیتیس بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو لەنێو یاریگەی كامپ نوو بە ئەنجامی 3-4 گۆڵ سەركەوتنی بەسەر یانەی بەرشەلۆنە بەدەستهێنابوو، بەمەش یانەی كەتەلۆنییەكە لەو یارییەدا بە ئامانجی تۆڵەسەندنەوە یاری دەكات.

پێشبینی دەكرێ ئێرنێستۆ ڤالڤێردی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە لە یارییەكەی ئەمشەودا یاریی بە (تیر شتیگن، سێرجی رۆبێرتۆ، پیكێ، ئۆمتیتی، ئەلبا، بۆسكێتس، راكیتیچ، ئارسەر، كۆتینیو، میسی و سوارێز) بكات.

هەروەها پێشبینیش دەكرێ یانەی ریال بیتیس یاریی بەم یاریزانانە بكات (لۆپێز، ماندی، سیدنی، پارترا، تییۆ، لۆ سیلسۆ، كارڤالیۆ، گواردادۆ، كانالیس، خواكین و خیسێ) بكات.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م