وێنە.. درێسی یانەی بەرشەلۆنە گۆڕانكاری گەورەی تێدا دەكرێ

:: AM:11:25:17/03/2019 ‌

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بڕیاریداوە بۆ وەرزی داهاتوو گۆڕانكاری گەورە لە درێسی یاریزانانی تیپەكەی بكات و بۆ یەكەمجار بەشێوەیەكی جیاواز دەربكەوێ.

رۆژنامەی (سپۆڕت)ی ئیسپانی بڵاوی كردەوە: كارگێڕی یانەی بەرشلۆنە رەزامەندی پێشانداوە لەسەر درێسی سێیەمی یانەكەی بۆ وەرزی 2019-2020 كە تێیدا دەردەكەوێ گۆڕانكارییەكی گەورە لەسەر دیزاینی درێسەكە كراوە.

كارگێڕی یانەكە هەروەها بڕیاریداوە لە یارییە گەورەكانی وەرزی داهاتوودا یاریی بەم درێسە نوێیە بكەن بۆ نموونە لە یارییەكانی كلاسیكۆدا بەرامبەر یانەی ریال مەدریدی ركابەری مێژوویی، لەگەڵ هەندێ لە یارییە گەورەكانی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م