كۆمپانیای ئه‌پڵ به‌فه‌رمی واده‌ی به‌رده‌ستبوونی سیسته‌می IOS 13ی ئاشكرا كرد بە چەندان تایبەتمەندی نوێوە کە سەرسامتان دەکات.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
techradar" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین ئه‌پده‌یتی سیسته‌می ئایفۆن و ئایپاد ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 17ی ئادار، كۆمپانیای ئه‌پڵ به‌فه‌رمی واده‌ی به‌رده‌ستبوونی سیسته‌می IOS 13ی ئاشكرا كرد كه ئه‌م واده‌یه‌ش له سێ مانگی داهاتوودا ده‌بێ، واته سه‌ره‌تاكانی مانگی حوزه‌یران.
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه ئه‌پڵ له‌م ئه‌پده‌یته‌یدا چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندی زیاد ده‌كات، جگه له‌وه‌یش سیسته‌می ئایفۆن و ئایپاد به‌ته‌واوه‌تی ده‌گۆڕێ و چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندی تر زیاد ده‌كات كه تا ئێسته هیچی له‌باره‌یه‌وه ئاشكرا نه‌كردووه.
به‌ڵام ئه‌وه گوتراوه كه چه‌ندان ئیمۆجی نوێی زیاد كردووه كه پێشتر به‌كار نه‌هێناوه له‌لایه‌ن هیچ كۆمپانیایه‌كی تره‌وه، هه‌روه‌ها بۆ یه‌كه‌م جار ئه‌پڵ ستایلی تاریكی بۆ ئایفۆن و ئایپاد به‌كار ده‌هێنێت له‌م نوێبوونه‌وه‌یه‌دا.
كۆمپانیای ئه‌پڵ له ساڵی 1976 له لایه‌ن ستیڤ وۆزنه‌یك و ستیڤ جۆبس له ئه‌مه‌ریكا دامه‌زرا و له ساڵی 1984 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی كۆمپیوته‌ر كرد، هه‌روه‌ها له ساڵی 2010 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی ئایپاد كرد، له‌گه‌ڵیدا له ساڵی 2011 ئایپاد دوو خرایه روو و له ساڵی 2012 ئایفۆنی پێنج و ئایپادی مینی خسته بازاڕه‌وه و له‌و كاته‌وه ئه‌پڵ به یه‌كێك له كۆمپانیا زلهێزه‌كانی دنیا ده‌ناسرێت.