بەرشەلۆنە تۆڵەی خۆی لە ریال بیتیس كردەوە

:: AM:09:35:18/03/2019 ‌

یانەی بەرشەلۆنە تۆڵەی شكستەكەی پێشووی بەرامبەر یانەی ریال بیتیس لە خولی ئیسپانیا كردەوە و هەمان ئەو چوار گۆڵەی لێ كردەوە كە كاتی خۆی لەنێو یاریگەی كامپ نوو لێی تۆمار كردبوو.

درەنگانی شەوی رابردوو یانەی بەرشەلۆنە لە گەڕی 28ی خولی پلە یەكی ئیسپانیا بووە لەنێو یاریگەی پینتۆ ڤیامارین مێوانی یانەی ریال بیتیس و یارییەكەشی بە ئەنجامی 1-4 گۆڵ لێ بردەوە.

یانەی بەرشەلۆنە پێشتر لە گەڕی 12ی خولی ئیسپانیا لەنێو یاریگەی كامپ نوو بە ئەنجامی 3-4 گۆڵ بەرامبەر یانەی ریال بیتیس دۆڕا بوو.

گۆڵەكانی یانەی بەرشەلۆنە لە یارییەكەی شەوی رابردوو لەلایەن یاریزانان لیۆنێل میسی 3 گۆڵ (هاتریك) لە خولەكانی 18 و 47 و 85 و لویس سوارێز لە خولەكی 63 تۆمار كران، تاكە گۆڵەكەی یانەی ریال بیتیسیش لەلایەن یاریزان لۆرێنزۆ مۆرێنی هێرشبەر لە خولەكی 82 تۆمار كرا.

بەم سەركەوتنە یانەی بەرشەلۆنە ژمارەی خاڵەكانی بۆ 66 بەرز كردەوە و پێگەی خۆی لە پێشەنگی یانەكانی خولی ئیسپانیا قایمتر كرد بە جیاوازی 10 خاڵ لەگەڵ نزیكترین ركابەری كە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدە و 56 خاڵی هەیە.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م