رەوشی كەشوهەوا بەم شێوەیە دەبێ‌

:: AM:11:06:20/03/2019 ‌

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان باری كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی لە شارەكانی كوردستان ڕاگەیاند و بەپێی پێشبینییەكان سبەی یەكەم ڕۆژی جەژنی نەورۆز كەشوهەوا خۆرهەتاو دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ كەشوھەوای 48 سەعاتی داھاتوو بڵاو كردەوە، بەپێی پێشبینییەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت لە ھەندێك كاتدا لە ھەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور.
 
هاوكات سبەی پێشبینی دەكرێت ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت، لە ھەندێك ناوچەی شاخاوی دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور. 







وشە - سه‌رخێڵ هاشم