سۆران جه‌وهه‌ر /29 ساڵ/ ناسراو به "سۆران جاف"، له گه‌ڕه‌كی زانكۆی شاری هه‌ولێر هاتووه‌ته دنیاوه، ئه‌و ده‌رچووی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی هه‌ولێره و له په‌یمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆجی هه‌ولێر مامۆستایه. بڕیاره به‌منزیكانه سیدییه‌كی شیعری كه له نۆ تراك پێكهاتووه، وه‌شان بكات. له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا، وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێك ده‌داته‌وه.
بۆچی شیعرت هه‌ڵبژارد؟
خوێندنه‌وه و ئاشنابوونم به شیعری شاعیران هۆكارێكی سه‌ره‌كی بوو تا هه‌نگاو بنێم بۆ دنیای شیعر.
به بۆچوونی ئێوه شیعر چییه؟
شیعر لای من ئه‌و هه‌سته جوان و ناسكانه‌یه كه ناتوانرێ وه‌ك قسه‌یه‌كی ئاسایی گوێبیستی ببین.
ئایا له نووسینی شیعردا، پێڕه‌وی چ ڕێباز و ڕه‌وتێكی ئه‌ده‌ب ده‌كه‌ن؟
من شیعری لیریك ده‌نووسم.
ئایا شیعره‌كانت له ڕووی ناوه‌ڕۆكه‌وه باوه‌ش به بابه‌ته‌یلی هه‌مه‌چه‌شندا ده‌كه‌ن یان له خولگه‌ی تاقانه بابه‌تێكدا ده‌خولێنه‌وه؟
بێگومان من شیعرم بۆ زۆربه‌ی بابه‌ته‌كان نووسیوه، وه‌ك ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌ته‌وه‌یی، جیا له‌وه‌ش من زۆربه‌ی شیعره‌كانم تایبه‌تن به ئه‌وینداری.
به بۆچوونی تۆ ئه‌ركی شیعر له‌م قۆناغه‌دا چییه؟
شیعر ده‌بێ چێژێكی زۆر به خوێنه‌ر ببه‌خشێت، له ڕێی ئه‌و زمانه پاراو و مه‌عریفییه‌ی شاعیر هه‌یه‌تی، شیعر ئه‌و چێژه‌ی نه‌بوو، ئه‌وه نه‌یتوانیوه ئه‌ركه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات. له‌م قۆناغه‌شدا شیعر ده‌بێ زۆر به ناسكی و بوێرانه تێكه‌ڵی خوێنه‌ر بێت و چاوی خوێنه‌ر زیاتر بكاته‌وه له ته‌واوی دیارده باش و خراپه‌كانی كۆمه‌ڵگه.
بڕوات به پاراستنی زمان و ده‌ستگرتن به شیعره‌وه هه‌یه؟
به‌ڵێ، چونكه زمان یه‌كێكه له گرنگترین ئه‌و موڵكانه‌ی میله‌تان پێویسته پارێزگاری لێ بكه‌ن، له شیعریشدا ئه‌گه‌ر پارێزگاری له زمانی دایك نه‌كرێت، بێگومان هه‌ست به هیچ چێژ و خاوه‌ندارییه‌ك و تێكه‌ڵاوبوونێك ناكرێت له‌و جۆره شیعرانه.
به‌پێی زانیاریمان چه‌ند شیعرێكت كراونه‌ته گۆرانی، ئایا به داواكاری هونه‌رمه‌ندان شیعره‌كانت هۆنیونه‌ته‌وه، یان خۆیان شیعره‌كانتیان هه‌ڵبژاردووه؟
به‌ڵێ تا ئێسته چه‌ندان شیعرم كراون به گۆرانی، وه‌ك داواكاری تا ئێسته هه‌وڵی ئه‌وه‌م نه‌داوه له‌سه‌ر خواستی هونه‌رمه‌ندان شیعر بنووسم، چونكه به بڕوای من ده‌بێ ئاواز بۆ شیعر له دایك ببێ نه‌ك شیعر بۆ ئاواز بنووسرێ و ئه‌وه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كییه كه هونه‌رمه‌ندان خۆیان شیعره‌كان هه‌ڵبژێرن و تێكه‌ڵی شیعره‌كه ببن.
وشه/ هه‌ولێر- ژیڤان خۆرانی