"سروه مه‌ولوودی" گۆرانیبێژی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان یه‌كه‌م به‌رهه‌می گۆرانیی به ناوی "سێوه" بڵاو كرده‌وه.
سێوه گۆرانییه‌كی فۆلكلۆری كوردی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، به‌ر له 30 ساڵ به ده‌نگی هونه‌رمه‌ندی "محه‌مه‌دی ناهید" گوتراوه، ئێسته‌ش سروه مه‌ولوودی به شێوازێكی تر نوێی كردووه‌ته‌وه.
سروه مه‌ولوودی تایبه‌ت به "وشه" گوتی: من ده‌ستكاریی گۆرانیی سێوه‌م كردووه، گۆڕانكاریم له هه‌ندێك وشه و گۆرانییه‌كه‌دا كردووه، له سێ خوله‌كدا گوتوومه‌ته‌وه و تۆمار كراوه، گۆڕانكاریشمان له ستایله‌كه‌ی كردووه و به ستایلێكی سه‌رده‌می بڵاوم كرده‌وه.
ئه‌م گۆرانییه له بۆكان تۆمار كراوه و كلیپه‌كه‌شی له یه‌كێك له ئارایشتگه‌كانی شاری هه‌ولێر تۆمار كراوه، هه‌روه‌ها كۆمپانیای بابیلۆن و ئارایشتگه‌ی هێلی لۆڤ و شیرین نه‌باتی سپۆنسه‌ری كاره‌كانیان كردووه.
سروه له‌باره‌ی به‌رهه‌مه‌كانییه‌وه گوتی: جگه له سێوه دوو به‌رهه‌می ترم هه‌یه، به‌ڵام كلیپم بۆیان نه‌كردووه، ته‌نیا به شێوه‌ی ده‌نگ تۆمارم كردوون و له ماوه‌یه‌كی نزیكدا له ڕێی كه‌ناله میدیاكانه‌وه بڵاویان ده‌كه‌مه‌وه. ئێسته كاری تری هونه‌ریم له به‌رده‌ستدا هه‌یه و له ناو مانگی ڕه‌مه‌زاندا بۆ ئه‌و كاره‌م ده‌گه‌ڕێمه‌وه تاران و له‌وێ به‌شێوه‌یه‌كی زۆر مۆدێرن كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌م و تۆماری ده‌كه‌م.
سروه ئاشكرای ده‌كات: زۆر حه‌ز به‌وه ده‌كه‌م ئه‌و گۆرانییانه‌ی كلاسیكین یان تۆزیان له‌سه‌ر نیشتووه، نوێیان بكه‌مه‌وه و به‌شێوازێكی تازه بڵاویان بكه‌مه‌وه.
وشه/ محه‌مه‌د جه‌مال