یه‌كێك له ئۆتۆمبێله كلاسیكییه‌كانی به‌ریتانیا كه تایبه‌ت كراوه به شازاده هاری، ئێسته كراوه به ئۆتۆمبێلێكی كاره‌بایی كه هه‌مان دیزاینی ده‌ره‌وه‌ی هه‌یه، به‌ڵام له ناوه‌وه‌دا زۆر ناوازه‌یه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
cnn" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له یه‌كێك له ئۆتۆمبێله ناوازه كلاسیكه‌كان ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، ئۆتۆمبێلی "جاگوار جۆری ئی" یه‌كێكه له ئۆتۆمبێله كلاسیكه‌كانی دنیا كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1968 و به‌وه ناسراوه كه له‌لایه‌ن كه‌سانی ناوداره‌وه شۆفێریی كراوه.
به‌ڵام له‌سه‌ر داوای شازاده هاری به‌ریتانیا ئۆتۆمبێله‌كه كرا به كاره‌بایی و تایبه‌ت بۆ ئه‌و دروست كراوه كه له چه‌ندان رێوڕه‌سمدا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی "مێگان مێركڵ" شۆفێری كردووه.
جگه له‌وه‌یش ئۆتۆمبێله كاره‌باییه‌كه خاوه‌نی هه‌مان دیزاینه كلاسیكییه‌كه‌یه، به‌ڵام له ناوه‌وه‌دا گۆڕانكاری ته‌واو كراوه، هه‌روه‌ها هێزه‌كه‌یشی به‌راورد به مۆدێله كلاسیكه‌كه زۆر زیاد كراوه، كه توانای هه‌یه له ماوه‌ی 5.5 چركه‌دا له سفره‌وه بگاته 100 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا.