كۆمپانیای ئه‌پڵ به‌فه‌رمی یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه مۆبایله نوێیه‌كه‌ی ئاشكرا كرد كه ئه‌وه‌یش شه‌حنكردنه‌وه‌ی مۆبایله‌كانی تره له ڕێگه‌ی مۆبایله‌كه‌ى خۆی.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له تایبه‌تمه‌ندییه‌ك ده‌كات كه ئه‌پڵ لاسایی سامسۆنگ و هواوی كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیاكانی سامسۆنگ و هواوی له نوێترین مۆبایله‌كانیاندا كه بریتین له "گالاكسی ئێس 10 پله‌س و هواوی پی 30 پرۆ" تایبه‌تمه‌ندی شه‌حن كردنه‌وه‌ی ئامێره‌كانی تریان داناوه له‌ڕێی مۆبایله‌وه، كه ئه‌مه‌یش ده‌نگ دانه‌وه‌ی زۆری لێ كه‌وته‌وه و خه‌ڵكیش زۆر ڕایان له‌سه‌ری بوو.
ئه‌مه‌یش وای كردووه، ئه‌پڵ له دروست كردنی نوێترین ئایفۆندا ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه دا‌نێت، به‌ڵام به‌هۆییه‌وه ره‌خنه‌یه‌كی زۆری لێ گیرا و به‌وه تۆمه‌تبار كراوه كه لاسایی "هواوی و سامسۆنگ"ی كردووه‌ته‌وه.
كۆمپانیای ئه‌پڵ له ساڵی 1976 له لایه‌ن ستیڤ وۆزنه‌یك و ستیڤ جۆبس له ئه‌مه‌ریكا دامه‌زرا و له ساڵی 1984 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی كۆمپیوته‌ر كرد، هه‌روه‌ها له ساڵی 2010 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی ئایپاد كرد، له‌گه‌ڵیدا له ساڵی 2011 ئایپاد دوو خرایه روو و له ساڵی 2012 ئایفۆنی پێنج و ئایپادی مینی خسته بازاڕه‌وه و له‌و كاته‌وه ئه‌پڵ به یه‌كێك له كۆمپانیا زلهێزه‌كانی دنیا ده‌ناسرێت.