چۆپی فه‌تاح گۆرانیبێژ كه له هه‌ولێر شوێنێكی به‌ناوی "چۆپی دیزاین" كردووه‌ته‌وه تایبه‌ته به دیزاین و جلوبه‌رگی كوردیی ژنان. له‌و دیمانه‌یه‌ی بۆ "وشه" ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، له زووه‌وه خه‌ونی كاركردنی هه‌بووه و نه‌یویستووه ته‌نیا به داهاتی هونه‌ریی بژی. دووپات ده‌كاته‌وه كه بۆ نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ، كۆمه‌ڵێك چالاكیی هونه‌ری و به‌رهه‌می تازه‌ی ده‌بێت.
چۆپی دیزاین كه‌ی كراوه‌ته‌وه؟
له مانگی ته‌مووزی ساڵی ڕابردوو ئه‌م شوێنه‌م كرده‌وه كه تایبه‌ته به دیزاین و جلوبه‌رگی كوردیی ژنان، ئێسته ته‌نیا له هه‌ولێر لقمان كردووه‌ته‌وه، بیریشمان له‌وه كردووه‌ته‌وه له داهاتوودا له هه‌موو شاره‌كانی كوردستان لقی خۆمان هه‌بێت، چونكه ئێسته كڕیاره‌كانمان له دهۆك و سلێمانی و كه‌ركووكه‌وه سه‌ردانمان ده‌كه‌ن.
بیرۆكه‌ی ئه‌م كاره‌تان چۆن لا دروست بوو؟
له‌و كاته‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندم و كاری هونه‌ری ده‌كه‌م، هه‌رده‌م به جلی كوردییه‌وه له كۆنسێرت و تیڤی و فێستیڤاڵه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وم، زۆر گه‌ڕاوم و له به‌شه‌كانی تری كوردستان كۆنسێرتم زۆر كردووه، بۆیه بیرۆكه‌ی دیزاینێكی زۆر لام كۆ بووه‌ته‌وه، هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كرد بیر له‌و كاره بكه‌مه‌وه.
ئامانجتان له كردنه‌وه‌ی ئه‌م شوێنه بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
ئامانجمان ئه‌وه‌بوو بۆ هه‌موو چین و توێژه‌كانی كوردستان قوماشمان هه‌بێت و له‌به‌ركردنی جلی كولتووری كوردی به‌رز ڕابگرین، چونكه به‌شێكه له مێژوو و كولتووری ئێمه. هه‌روه‌ها مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌بوو به قازانجێكی كه‌م باشترین خزمه‌ت به ژنانی كورد بگه‌یه‌نین.
ئه‌م كاره‌تان سه‌ره‌تایه‌ك ده‌بێت بۆ كاری بزنس یان مه‌به‌ستی ترتان هه‌یه له كردنه‌وه‌ی؟
نامه‌وێ ناوی بنێم كاری بزنس، چونكه ده‌ستپێكردنی ئه‌م كاره‌م حه‌زێك بوو كه له منداڵییه‌وه هه‌مبووه و هه‌ر له‌و كاته‌وه كارم كردووه و هه‌رده‌م جێی شانازیم بووه، هه‌روه‌ها هیچ كاتێك حه‌زم نه‌كردووه داوای یارمه‌تی له كه‌س بكه‌م، بۆ نموونه خه‌رجی یه‌كه‌م ئه‌لبوومم به كاری گوڵفرۆشی پاره‌م بۆ كۆ كرده‌وه، واته هه‌موو كات پێم باش بووه كارێكی خۆم هه‌بێت و له هه‌مانكاتیشدا هونه‌ر نه‌بێته تاكه سه‌رچاوه‌ی داهاتی ژیانم.
چه‌ند ڕۆژی هه‌فته شوێنه‌كه‌تان كراوه‌ته‌وه؟
هه‌موو ڕۆژانی هه‌فته له سه‌عات 10ی به‌یانییه‌وه تا 10ی شه‌و كراوه‌یه، ئێسته به بۆنه‌ی هاتنی نه‌ورۆزه‌وه كارمان یه‌كجار زۆره، بۆیه له ڕۆژانی هه‌ینیش له سه‌عات یه‌كی نیوه‌ڕۆ تا نۆی شه‌و كراوه‌یه.
جگه له جلوبه‌رگی كوردیی ژنان، چ ماركه‌یه‌كی تریش له‌لاتان ده‌ست ده‌كه‌وێ؟
جگه له قوماش و جلوبه‌رگی كوردیی ژنان، جلوبه‌رگی منداڵان و ئێكسسوارات و كاری چنین و نه‌خشاندنی سه‌ڵته و هێله‌ك و كراس و كه‌وا ده‌كه‌ین كه هه‌موو ئه‌وانه كاری ده‌ستین و به جوانترین شێوه دیزاینی بۆ ده‌كه‌ین. هه‌روه‌ها كاری ملوانكه و گواره و پشتێنی چنراویش ده‌كه‌ین كه به‌شێوه‌یه‌كی فۆلكلۆری به به‌رد و نقێم ده‌یاننه‌خشێنین، به جۆرێك له‌گه‌ڵ تاخمه‌كه‌دا بگونجێت.
هه‌ڵبژاردنی دیزاینه‌كان به دڵی كڕیارانه یان ئێوه بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ن؟
ئێمه ستافێكی گه‌وره‌مان هه‌یه كه هه‌ندێك له‌و ستافه كاری درووینی قوماشه‌كان ده‌كه‌ن و شاره‌زایی و ئه‌زموونی زۆریان هه‌یه، دوای ڕاوێژ له‌گه‌ڵ كڕیاره‌كانمان، له‌سه‌ر ڕێنوێنی خۆم ئه‌و دیزاینه دیاری ده‌كه‌ین كه كڕیاره‌كه داوای كردووه.
ده‌ستپێكردنی ئه‌م كاره‌تان تا چه‌ند كاریگه‌ری له‌سه‌ر كاره هونه‌رییه‌كانت ده‌بێ؟
ڕاسته ئه‌م كاره هه‌ندێك قورسه و پێویست به‌وه ده‌كات هه‌موو توانا و كاته‌كانی ڕۆژانه‌ی خۆمی بۆ ته‌رخان بكه‌م، به‌ڵام هه‌رگیز ناهێڵم كار بكاته سه‌ر ژیانی هونه‌ریم، چونكه هونه‌ر به‌لای منه‌وه زۆر پیرۆزه و هه‌ر له‌و ڕێیه بوو ناوبانگم بۆ خۆم دروست كرد و ناسرام، بۆیه تا له ژیاندابم به‌رده‌وام ده‌بم له كاری هونه‌ری.
بۆ نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ هیچ به‌رهه‌م و كارێكی تازه‌ی هونه‌ریتان ده‌بێت؟
بۆ نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ زنجیره‌یه‌ك كۆنسێرتم له ئه‌ڵمانیا و دانیمارك و به‌ریتانیا هه‌یه، له‌باره‌ی كاری هونه‌ریم ئه‌لبوومی "بنار"ـم تازه بڵاو كردووه‌ته‌وه و له‌و مانگانه‌ی ڕابردووش‌دا چه‌ند ڤیدیۆ كلیپێكم بڵاو كرده‌وه، كاری نوێشم به‌ده‌سته‌وه‌یه كه كاتی هات ئاشكرای ده‌كه‌م.
وشه/دیمانه‌ی محه‌مه‌د جه‌مال