ژنێكی ئیسپانی دوای ئه‌وه‌ی ناپاكیی له مێرده‌كه‌ی كرد و منداڵێكی له پیاوێكی ڕه‌شپێست بوو، به مێرده‌كه‌ی گوت: تۆ قاوه‌ت زۆر خواردۆ‌ته‌وه بۆیه ڕه‌نگی منداڵه‌كه‌مان به‌و شێوه‌یه‌یه.
هه‌فته‌ی ڕابردوو له نه‌خۆشخانه‌ی زانكۆی ڤالنسیای ئیسپانیا، ژنێكی ئیسپانیی ته‌مه‌ن 24 ساڵان منداڵێكی ڕه‌شپێستی بوو، له كاتێكدا خۆی و مێرده‌كه‌ی ڕه‌شپێست نه‌بوون و منداڵه‌كه‌ی له پیاوێكی تره‌وه دروست كردبوو.
بۆ ئه‌وه‌ی مێرده‌كه‌ی به‌و ناپاكییه‌ی نه‌زانێ، پێی گوتبوو كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام قاوه ده‌خواته‌وه، منداڵه‌كه‌یان به‌و شێوه‌یه ڕه‌ش ده‌رچووه، ئه‌مه‌ش به هیچ جۆرێك جێگه‌ی باوه‌ڕ نه‌بوو.
مێردی ئه‌و ژنه له نه‌خۆشخانه به پزیشكه‌كانی گوتبوو كه ئه‌و منداڵه هی ژنه‌كه‌یه‌تی یان نا، ئه‌وانیش دڵنیایان كرده‌وه هی ئه‌و دایه‌كه‌یه و هیچ گۆڕانكارییه‌ك نه‌كراوه.
ئه‌و پیاوه له نه‌خۆشخانه له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی دەبێتە ده‌مه‌قاڵێیان و پێی دەڵێ: من ڕه‌گه‌زپه‌رست نیم، گرنگیش نییه به‌لامه‌وه منداڵه‌كه‌م ڕه‌نگی هه‌ر چۆنێك بێت، به‌ڵام دڵنیام قاوه خواردنه‌وه‌ی من كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ڕه‌نگی منداڵه‌كه دروست نه‌كردووه و ناپاكیم به‌رانبه‌ر كراوه.
ژنه‌كه دڵنیابوو له‌وه‌ی قاوه بكات به بیانووی ڕه‌نگی منداڵه‌كه‌ی، هه‌ر بۆیه له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه ڕۆیشت و وای كرد مێرده‌كه‌ی باوه‌ڕ بكات منداڵه‌كه هی خۆیه‌تی، له كۆتاشدا پیاوه‌كه داوای لێبوردنی له ژنه‌كه‌ی كرد.
ئه‌م بابه‌ته لای پزیشك و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه وه‌ك چیرۆكێكی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمیدی هه‌ر باس ده‌كرێته‌وه و له‌ناو ته‌واوی میدیاكاندا بڵاویان كردووه‌ته‌وه. باسیان له‌وه‌ش كردووه، ئه‌و پیاوه ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه پشكنینی DNA بۆ منداڵه‌كه بكات، چونكه متمانه‌ی به هاوژینه‌كه‌ی هەیە.