له دنیادا به‌هۆی شوێن و هۆكاری جیاواز زۆربه‌ی ئاژه‌ڵه‌كان به‌ره‌و له‌ناو چوون ده‌چن و ڕیژه‌یان زۆر كه‌می كردووه كه ئه‌مه‌یش وای له زینده‌وه‌رناسان كردووه گرینگییه‌كی زۆریان پێ بده‌ن و شوێنی تایبه‌تیان بۆ دابین بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناونه‌چن.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
toptenz" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له‌و ئاژه‌ڵانه ده‌كات كه ڕێژه‌یان كه‌م بووه‌ته‌وه و به‌ره‌و له‌ناو چوون ده‌چن، زینده‌وه‌رناسان و ئه‌و كه‌سانه‌ی گرینگی ده‌ده‌ن به ئاژه‌ڵان له توێژینه‌وه‌یه‌كدا چه‌ند ئاژه‌ڵێكیان دیاری كردووه كه زۆر ده‌گمه‌نن و شێوه‌یه‌كی جیاوازه‌یان هه‌یه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا به‌ره‌وه له‌ناوچوون ده‌چن.
لێره‌دا وێنه‌ی كۆمه‌ڵێك له‌و ئاژه‌ڵانه خراوه‌ته‌ڕوو كه كه‌م بوونه‌ته‌وه و به‌ره‌و نه‌مان ده‌چن:
یه‌كه‌م - مه‌یموونی تارسیریس: ئه‌م جۆره ئاژه‌ڵه ده‌گمه‌نه ته‌نیا له دوورگه‌كانی باشووری ئاسیا ده‌بینرێت كه شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌یری هه‌یه له‌گه‌ڵ دوو چاوی گه‌وره، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زینده‌وه‌رناسان ئاشكرایان كردووه ئه‌وه‌یه كه به‌م جۆره مه‌یموونه به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌چێ.
دووه‌م - گورگی سوور: زانایان و زینده‌ناسان تا ئێسته‌یش پێیانوابوو ئه‌م جۆره گورگه له ساڵه‌كانی 1980 ه‌وه له‌ناوچووه و نه‌ماوه، به‌ڵام له‌و ماوه‌ی پێشوودا زینده‌ناسان نزیكه‌ی 207 جۆریان دۆزییه‌وه كه 100یان له دارستانه چر و مه‌ترسیداره‌كان ده‌ژین.
سێیه‌م - كه‌ركه‌ده‌ن له جۆری جاڤان.
چواره‌م - پڵینگی زێرین:
پێنجه‌م - كیسه‌ڵی تۆرتۆزی كه له "ئایس لاند" ده‌ژی.