وێنە.. لافاو زیانی بە دەیان ماڵی سلێمانی گەیاند

:: PM:05:57:25/03/2019 ‌

لە درێژەی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە چەند ماڵێك ئاوی تێچووە لە سلێمانی و بەرێوەبەری خزمەتگوزارییەكانیش لە شارەوانی سلێمانی روونكردنەوە دەدات.

ئەمڕۆ دووشەم 25ی ئادار، نزار كەمال جەلال بەرێوەبەری خزمەتگوزاری لە سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بە "وشە"ی راگەیاند، بەهۆی بەردەوامی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە لە هەندێك شەقامی سلێمانی ئاستەنگی هاتوچۆ دروست بوو ئۆتۆمبێل پەكیان كەوت. زیاتر گوتی، " لە گەڕەكی قولەرەیسی و كەنەكەوە ژمارەیەك ماڵ ئاویان تێچووە".

نزار كەمال گوتی، تیمەكانیان بە هاوكاری تیمەكانی بەرگری شارستانی سلێمانی بە هانایانەوە چوون و كێشەكانیان چارەسەر كردن و لەهەوڵی بەهاناوەچوونی ماڵەكانی تردان.

لە لایەكی ترەوە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی رەتی دەكاتەوە هیچ كارمەنێكیان خنكابێت لەو ڕووەوە لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست "وشە" كەوتووە دەڵێت: سەرجەم كارمەندانی بەرگری شارستانی سەلامەتن.

ماوەی 48 سەعاتە شەپۆلێكی بارانی بە خووڕ ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە و بەوهۆیەوە لەچەندان ناوچەی كوردستان لافاو هەستاوە و چەند پردێكی هاتوچۆیش ڕووخاون.

سلێمانی/ هەستیار عەبدوڵا













وشە - سه‌رخێڵ هاشم