شانۆیی شالیر لە سلێمانی نمایش دەکرێت

:: PM:10:47:25/03/2019 ‌
بڕیاره‌ ئه‌مساڵ لە ڕۆژی جیهانیی شانۆدا، شانۆیی شالیر کە یەکێکە لە شاکارەکانی و لیام شکسپیر، لە سلێمانی نمایش بكرێت.

شانۆیی شالیر لە نووسینی ولیام شکسپیر، وەرگێڕانی شێرزاد حەسەن و لە دەرهێنانی دلێر ئەحمەد، بە بەشداریی چەندان ئەکتەری بەتوانا نمایش دەکرێت، كه‌ دیارترین شاكارى درامیى شكسپیرە، چیرۆكى خیانه‌ت و سپڵه‌یى نزیكترین كه‌سه‌كان دەگێڕێتەوە.

شانۆیی شالیر ڕۆژی چوارشەم 27ی ئادار و ڕۆژانی دوایی، سه‌عات چواری پاشنیوەڕۆ، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی شانۆوە له‌ هۆڵى ڕۆشنبیری سلێمانى نمایش دەکرێت، ئەم کارە شانۆییە لە لایەن بەرێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیریی و هونەری سلێمانی، بەشی هونەری شانۆ، ستۆدیۆی ئەکتەر، بەرهەمهاتووە.

شێکسپیر کارە ھەرە گەورە و ناسراوەکانی لەنێوان ساڵانی 1589 بۆ 1613 بەرھەم ھێناوە، بەشێوەیەک کە شانۆگەرییەکانی سەرەتای بەشێوەیەکی گشتیی کۆمیدی و مێژووی، ئەمانەش شێوازێک بوون کە گەیانییانە رادەی ئاڵۆزبوون و ئاستی باڵا لە کۆتاییەکانی سەدەی شانزەھەم. پاشان ھەستا بە نووسینی تراژیدی بەشێوەیە گشتی تا نزیکەی ساڵ 1608یش، لەوانە ھاملێت، پادشا لیرو ماکبێس، کە ئەم کارانە بە باشترین کارەکانی زمانی ئینگلیزیی دادەنرێت، و لە کۆتاییەکانیشدا ھەستا بەنووسین بەشێوەی کۆمیدیای تراژیدی، بەناوی رۆمانسیاتـیش، ھەروەھا ھاوکاری و یارمەتی ھەبووە لەگەڵ شانۆ نووسانی تر.


وشە - محەمەد میران