لە شاری سلێمانی تەكسییەک خۆی دەكێشێت بە كامێرایەكی چاودێری خێرایی و بەو هۆیەوە زیانێكی زۆر بەر كامێراكە و ئۆتۆمبێلەكە دەكەوێت.
ئەمڕۆ سێشەم 26ـی ئادار، لە راگەیاندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی هاتووە، بەهۆی كۆنترۆڵ لەدەستدانی ئۆتۆمبێلێكی جۆری تەكسی لەسەر ڕێگەی سەرەكی (سلێمانی- ڕاپەڕین) ئۆتۆمبێلێكە چووەتە سەر جەزیرەی ناوەندی ڕێگەكە و خۆشبەختانە هیچ زیانێكی گیانی بەدواوە نەبووە.
هاتووچۆی سلێمانی راشی دەگەێنێت، لەرووداوەكەدا تەنیا زیانی مادی لێكەوتۆتەوە و خۆی كێشاوە بە یەكێك لە كامێرا جێگیرەكانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی.
ئەو ڕووداوە لە كاتێكە ئەو كامێرایە بۆ تۆماركردنی خێرایی ئۆتۆمبێلەكان دانراوە ئۆتۆمبێلەكەش بە خێرایی خۆی پێدا كێشاوە و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانیش توانی لەسەر بلاو بۆتەوە كە كامێراكانی تۆماری خێرایش ناتوانن خێرایی ئۆتۆمبێلەكان كەم بكەنەوە.
ساڵانە زۆرترین مردن لە هەرێمی كوردستان بەهۆی ڕووداوەكانی هاتوچۆ دەبێت و ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 10 هەزار بریندار و هەزار مردن بەو هۆیەوە تۆمار كراوە كە زیانی سەتان ملیۆن دۆلار بووە.