ژماره‌یه‌كی زۆر له مامۆستایانی زانكۆ و ئاكادیمییه‌كانی ناوه‌ڕاست و خواری عێراق ئێستا له هه‌رێمی كوردستانن، ئه‌وان ده‌یانه‌وێ ئه‌زمونی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه له هه‌رێمی كوردستان، بۆ ناوچه‌كانی خۆیان بگوازنه‌وه.
ئەمڕۆ سێشەم 26ی ئادا، نزیك به 150 مامۆستای زانكۆ له عێراق و 20 مامۆستای دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی عێراق كه هه‌موویان عه‌ره‌بن هاتوونەتە کوردستان و بە نیازن بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك له هه‌رێمی كوردستان ده‌مێننه‌وه.
له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌و مامۆستایانە، به‌شداریی یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی زانستیی نێوده‌وڵه‌تی هاوبه‌ش ده‌كه‌ن. كۆنگره‌كه به ناوی "گوتاری رق و كینه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر پێكه‌وه‌ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاشتیی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی"یه.
دكتۆر ئه‌حمه‌د سه‌یدا ئه‌ندامی لیژنه‌ی رێكخستنی كۆنگره‌كە بۆ "وشە" ئاشكرای ده‌كات، 39 تۆژینه‌وه ده‌خرێته به‌رباس و دواتر ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئاراسته‌ی لایه‌نی پێوه‌ندیدار ده‌كرێن.
زیاتر روونی دەکاتەوە، نزیك به دوو ده‌یه‌یه رق و كینه پێكهاته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی عێراقی گرتووه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی تووندوتیژی، توێژینه‌وه‌كانی كۆنگره‌كه زیاتر له‌سه‌ر دروستبوونی تووڕه‌یی و نه‌مانی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌یه.
به پێی لێدوانی ئه‌حمه‌د سه‌یدا، تۆژینه‌وكان لایه‌نی ئایینی و په‌روه‌رده‌ییان له‌خۆ گرتووه و دواتر ئه‌نجامه‌كه ئاراسته‌ی لایه‌نی پێوه‌ندیدار له عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێ.
ئه‌حمه‌د سه‌یدا ده‌ڵێ، بەشداربووان سه‌رسامن به‌و پێكه‌وه‌ژیانه ئاشتیانه‌ی له كوردستان هه‌یه و ده‌یانه‌وێ ئه‌و ئه‌زموونه بۆ ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق بگوازنه‌وه.
له كۆنگره‌كه‌دا 12 پانێل به‌ڕیوه‌ده‌چێت كه 39 تۆژینه‌وه‌ی له‌خۆ گرتووه و ماوه‌ی دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت.
هەولێر/کاوە جەم