ڕۆژنامەیەكی فڕەنسی ئاشكرای دەكات كە یانەی ڕیاڵ مەدرید بڕیاری كڕینی سێ یاریزانی سوپەری داوە كە بریتین لە كلیان مباپی و پۆڵ پۆگبا و ئیدن هازارد.
ڕۆژنامەی لیكیپی فڕنسی ئاشكرای كردووە، یانە مەلیكییەكەی ئیسپانیا بڕیاری كڕینی هەریەكە لە ئیدن هازاری ئەستێرەی یانەی چێڵسی ئینگلیزی و كلیان مباپی یاریزانی یانەی پاریس سەنجێرمانی فڕەنسی و پۆڵ پۆگبای یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی داوە.
ئەو ڕۆژنامەیە ئاشكرای كردووە، فلۆرینتۆ پێرێزی سەرۆكی یانەی ڕیاڵ مەدرید 500 ملیۆن یۆرۆی بۆ كڕینی ئەو سێ یاریزانە داناوە.
كلیان مباپی لە ڕابردووش لەلایەن یانەی ڕیاڵ مەدرید ئێستە خواستراوە و لە ساڵی 2017 پێوەندی بە یانەی پاریس سەنجێرمان كرد تا ئێستەش یانە مەلەكییەكە خواستی هێنانی هەیە. ڕۆژنامەی فڕامس فتبۆڵ ئاشكرای كردووە ڕیاڵ مەدرید ئامادەیی هەیە بۆ پێدانی بڕی 280 ملیۆن یۆرۆ بۆ شكاندنی بۆندەكەی، بەڵام كێشەی گەورە ئەوەیە ناسڕ خلێفی سەرۆكی یانە پاریسییەكەیە كە ئامادە نییە ئەو یاریزانە لە یاریگای باخچەی شازادەكان بگوزارێتەوە.
ئیدن هازارد بەیەكەوە بەستنەوەی ناوی هازار و ڕیاڵ مەدرید مێژوویەكی درێژی هەیە و ئەو یاریزانە بەلجیكییە ئاشكرای كردووە كە خواستی هەیە لە یانە مەلەكییە لە ژێر چاودێری زێدانی ڕاهێنەر یاری بكات و تاكە كێشەی هاتنی هازاردیش ئەوەیە یانە ئینگلیزییەكە ئامادە نییە دەستبەرداری بێت و هەوڵی نوێكردنەوەی بۆندەكەی دەدات كە لە ساڵی 2020 تەواو دەبێت و یانەی چێڵسی هەرچەندە ئێستە بەنیازە كریستیان بولیستیش لە یانەی بڕۆسیا دۆرتمۆند بكرێت.
پۆڵ پۆگبای فڕەنسی یاریزانی هێڵی ناوەڕاست یانەی مانچستەر یونایتد گرنگی زۆری هەیە لای زێدان و بۆ بەهێزكردنی هێڵی ناوەڕاستی یانەی مەلەكی ئیسپانیا، هەرچەندە لە ساڵی 2016 یانە مەلەكییەكە بە نیازی كڕینی بوو، بەڵام دواتر پێوەندی بە یانەی شەیتانە سوورەكان كرد، لە 20ـی مارسی ڕابردوو ئەو یاریزانە ئاشكرای ئارەزوو دەكات ڕوو بكاتە یانەی ڕیاڵ مەدرید.