دواى ئهوهى ئێوارهى دوێنێ پێنجشهم 28ى ئادار، مەلا یوسف ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری بزاڤی چاكسازی و گەشە له پێگهى تایبهتى له تۆڕى كۆمهڵایهتى فهیسبووك دهست له كاركێشانهوهى خۆیى و 20 ئهندامى تر له حزبهكهى ڕاگهیاند ئهمڕۆ له فهیسبووكهوه سهرۆكى ئهو حزبه وهڵامى دایهوه.
ئهمڕۆ ههینى 29ى ئادار، محەمەد بازیانی سەرۆكی بزاڤی چاكسازی و گەشە لە پەیامێكی ڕوونكردنەوەی بهناوى ئەنجوومەنی باڵای بزاڤی چاكسازی و گەشەوە، له فهیسبووكى تایبهتى خۆیهوه بڵاو كردووهتهوه و نووسیوویهتى: "كاك مەلا یوسف ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری بزاڤی چاكسازی و گەشە بە بێ ئاگاداری ئەنجوومەنی باڵای بزاڤی چاكسازی و گەشە لە فەیسبووكدا دەست لەكاركێشانەوەی خۆی بڵاو كردووهتەوە، كە ئەمەیش پێچەوانەی پەیڕەو پرۆگرامی بزاڤی چاكسازی و گەشەیە كە دەبێت دەست لەكاركێشانەوەكە بە فەرمی بدرێتە ئەنجوومەنی باڵای بزاڤی چاكسازی و گەشە، لە هەمانكاتدا گووتویەتی 20 ئەندامی دەستەی دامەزرێنەران دەست لەكاركێشانەوەی خۆیان ڕاگەیاندوە بەبێ ئەوەی ناوی هیچ كەسێك لەو ئەندامە دەست لەكاركێشانەوانە بهێنێت كە ئەوە سەرتاپای ڕاست نییە و هیچ جۆرە دەست لەكاركێشانەوەیەكمان پێنەگەیشتووە".
محەمەد بازیانی سەرۆكی بزاڤی چاكسازی و گەشە ڕاى گهیاندووه كه لەو حاڵەتەیشدا ئهوان وەك ئەنجوومەنی باڵای بزاڤ دەست لەكاركێشانەوەی مەلا یوسف قەبوڵ ناكەن به بیانووى ئهوهى فەرمی نییە و و لەڕێگهی فیسبووكەوه بووه.
لە ههرێمى کوردستان بەهۆی فراوانبوونی بەکارهێنانی تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی، بەشێک لە کاروباری حزبی کە جاران نهێنی و تایبەت بوون، ئێستە لە فەیسبووک ئەنجام بەڕێوە دەچێ بە ئاشکرا.
بزاڤی چاکسازی و گەشە لەلایەن محەمەد بازیانی سەرۆکایەتی دەکرێت و لە هەڵبژاردنەکانی 30 ئەیلوولی ساڵی ڕابردوو پشتگیرى لیستی هاوبەشی یەکگرتوو و بزوتنەوەی دەکرد لەگەڵیان بەشداربوو.