دوو ڕۆژه پاڵه‌وانێتی پایسكلسواری عێراق له دهۆك به‌ڕێوه ده‌چێت و 25 یانه به‌شداری ده‌كه‌ن، نۆ یانه له‌وانه یانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بوون.
هوشیار فاڕووق سه‌رۆكی یه‌كێتی پایسكلسواری له شاری دهۆك به "وشه"ی راگه‌یاند، به مه‌به‌ستی گرنگی و بره‌ودان به بواری وه‌رزشی به تایبه‌تی پایسكلسواری، پاڵه‌وانێتی پایسكلسواری له كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت.
زیاتر گوتی، 25 یانه به‌شداری پاڵه‌وانێتییه‌كه ده‌كه‌ن، له‌وانه نۆ یانه له هه‌رێمی كوردستانن، پاڵه‌وانێتییه‌كه هه‌ردوو ره‌گه‌ز به‌خۆیه‌وه ده‌گرێت و به‌سه‌ر مێرمنداڵ و لاوان دابه‌ش كراون، دوێنێ چوار یاری به‌ڕێوه چوو و ئه‌مڕۆ ئه‌وانی تر به‌ڕێوه ده‌چن و كۆتایی به پاڵه‌وانێتییه‌كه دێت.
به‌پێی قسه‌ی ئه‌و به‌رپرسه، ماوه‌یه‌كی زۆره ئه‌وان هه‌وڵ ده‌ده‌ن تا ره‌زامه‌ندی ئه‌وه‌یان ده‌ستخست كه یارییه‌كانی پاڵه‌ونێتی پایسكلسواری له شاری دهۆك به‌ڕێوه بچێت بۆ ئه‌وه‌ی گرنگی زیاتر به وه‌رزشی شاری دهۆك بدرێت. شایانی باسه تێكچوونی كه‌شوهه‌وا هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر كاره‌كانیان ناكات.
بۆ یه‌كه‌مجاره له شاری دهۆك پاڵه‌وانێتی پایسكلسواری به‌ڕێوه بچێت و بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆری