پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنیی "سی ئێن ئێن" وێنه‌ی ئه‌كته‌ری ئه‌مه‌ریكایی ئۆدری هیپۆرنی بڵاو كردووه‌ته‌وه و به یه‌كێك له جوانترین ژنانی دنیا و سیمبۆلی ژنێتیی كلاسیكی ناوی هێناوه.
ئۆدری هیپۆرن، له ساڵانی په‌نجای سه‌ده‌ی رابردوو ده‌ركه‌وت و ناوبانگی په‌یدا كرد، به تایبه‌تمه‌ندیی و شێوازه نایابه‌كه‌ی له جلوبه‌رگ و ره‌فتاردا، توانی دڵی ژماره‌یه‌كی زۆری بینه‌رانی فیلمی "Breakfast at Tiffanys" بۆ خۆی بڕفێنێت.
هیپۆرن له سه‌رده‌می ناوبانگیدا، به جوانی جوانان ناوی ده‌هێنرا و بووبووه مایه‌ی راكێشانی سه‌رنجی ژماره‌یه‌كی زۆر له بینه‌ران و هه‌وادارانی سینه‌ما، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌و جه‌ماوه‌ره زۆره‌ی پێی سه‌راسیمه بوون، ئه‌و له ژیانی تایبه‌تی و كه‌سیی خۆیدا، به كه‌سێكی گۆشه‌گیر و دووره‌په‌رێز ناسرابوو، هاوڕێی كه‌م بووه و زۆربه‌ی كات به ته‌نیا ژیاوه.
ئۆدری هیپۆرن، له ساڵی 1929 له به‌لجیكا له دایك بووه، 63 ساڵ ژیاوه و له ساڵی 1993 له سویسڕا به نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه كۆچی دوایی كردووه، هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مه‌ریكا بووه، دوو منداڵی هه‌بووه، ئه‌كته‌ری شانۆگه‌ری و سینه‌ما، نمایشكاری جلوبه‌رگ بووه، له كاره هونه‌رییه‌كانی له نێوان ساڵانی 1948 تا 1989 چالاك بووه، ژماره‌یه‌ك خه‌ڵاتی گرنگی وه‌رگرتووه.