به‌مه‌به‌ستی باشتركردنی توانست و ئاستی كار، له ماوه‌یه‌كی نزیكدا رۆبۆته‌كان بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی دامه‌زراندن له كار ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ش دوای سه‌ركه‌وتنی تیمێك له ئه‌ندازیارانی كۆمپانیای " Bridgewater Associates"ی ئه‌مه‌ریكایی له په‌ره‌پێدانی زیره‌كییه‌كی ده‌ستكرد به بێ هه‌ست كه توانای كاركردنی به‌بێ ماندووبوون و كێشه هه‌یه و بڕیار له‌سه‌ر هه‌لی كار له‌و كۆمپانیایه ده‌ده‌ن.
رای دالیۆی بلیۆنێر و خاوه‌ن كۆمپانیاكه، هه‌وڵی په‌ره‌پێدانی نموونه‌یه‌ك له‌و رۆبۆته ده‌دات به‌شێوه‌یه‌ك هه‌موو فه‌رمانبه‌ر و كرێكارانی كۆمپانیاكه فه‌رمان و بڕیار له كۆمپیۆته‌ره‌وه وه‌ربگرن، بۆ ئه‌وه‌ش تیمێكی نهێنی به‌ناوی "زیره‌كی پڕۆگرامكراو" پێك هێناوه بۆ كاركردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه له ساڵی 2015ه‌وه.
ئه‌و تیمه له‌لایه‌ن دێڤید فیرۆس دیزاینه‌ری ناودار سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت كه پێشتر ئامێری واتسنی بۆ كۆمپانیای ئای بی ئێم داهێنا كه له 2011 له یاریی " Jeopardy" له مرۆڤی برده‌وه.
به‌پێی ماڵپه‌ڕی ئه‌لیكترۆنی رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مێڵ"ی به‌ریتانیایی، فه‌رمانبه‌رانی كۆمپانیای بریدج وۆته‌ر سیستمێكی ئه‌لیكترۆنی پێڕه‌و ده‌كه‌ن به‌ناوی خاڵه‌كان كه خاڵه‌كانی به‌هێز و لاواز و ئامانجه‌كان و ئاستی سه‌ركه‌وتنیان دیاری ده‌كات.
دالیۆ ئه‌و پڕۆژه‌ی رۆبۆته‌كان به 120 ملیار ئیسته‌رلینی پاڵپشت ده‌كات و ئه‌و ده‌یه‌وێ وایان لێ بكات كه له ماوه‌ی پێنج ساڵی داهاتوو ئه‌وان بتوانن بڕیار له‌باره‌ی زۆرینه‌ی پرسه گرنگه‌كانی ئه‌و كۆمپانیایه بده‌ن، لای خۆیه‌وه دێڤین فیدله‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری توێژینه‌وه له په‌یمانگه‌ی دواڕۆژ رای گه‌یاند كه ئه‌و سیستمه ئه‌لیكترۆنییه وا ده‌كات هه‌سته‌كانی مرۆڤ نه‌بنه رێگر بۆ ده‌ستخستنی هه‌لی كاركردن.