شاجوانی عه‌ره‌ب، بڕیاری داوه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له‌ناو خه‌ڵكی بناسرێ، ده‌ست به نواندن بكات و وه‌ك ئه‌كته‌ر له‌سه‌ر ته‌له‌ڤزیۆنه‌كان ده‌ركه‌وێ.
ساره ئه‌لحاج كه ناسناوی شاجوانی عه‌ره‌بی پێ به‌خشراوه، ده‌ستی كردووه به خۆ ئاماده كردن بۆ به‌شداریكردن له چه‌ند كارێكی نواندن و بۆ ئه‌مه‌ش ده‌چێته میسڕ.
ئه‌و خانمه شۆخوشه‌نگه لبنانییه، له یه‌كه‌م پێشبڕكێی شاجوانی عه‌ره‌ب، ناسناوه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناوه، له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری كاره‌كانی چووه‌ته میسڕ و له‌وێ له‌لایه‌ن كۆمپانیای "میدیا ئاند مۆر" گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كراوه تا له چه‌ند كارێكی درامیدا به‌شداری بكات.
ئه‌وه‌ی تا ئێسته زانراوه، له یه‌كێك له دراما لبنانییه‌كان كه بۆ ڕه‌مه‌زانی ئه‌مساڵ ئاماده كراوه، به‌شداره، ئه‌گه‌ری هه‌یه له چه‌ند كارێكی تریشدا به‌شداری بكات.