كۆمپانیای به‌ناوبانگی نۆكیا له نوێترین كاری‌دا مۆبایلێكی تری خسته بازاڕه‌وه، كه به‌شیوازێكی زۆر جیاواز و به‌هێز دروستی كردووه و ناوازه‌ترین كامێرای بۆ داناوه.
له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، كه نۆكیا مۆبایلێكی زۆر به‌هێز و جیاوازی خستووه‌ته بازاڕه‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای فیندله‌ندی نۆكیا نوێترین به‌رهه‌می به‌ناوی "Nokia X71"ی نمایش كرد، به نوێترین دیزاین و به‌هێزترین سیسته‌م، جگه له‌وه‌یش كامێرایه‌كی بۆ داناوه كه 48 مێگاپێكسڵه.
مۆبایله نوێیه‌كه‌ی نۆكیا به شاشه‌یه‌كی گه‌وره دروست كراوه كه قه‌باره‌كه‌ی 6.39 ئینجه له‌گه‌ڵ ڕوونی شاشه‌ی Full HD كه ئه‌مه‌یش جوانییه‌كی زۆری داوه به مۆبایله‌كه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش گوتراوه كه ئه‌م مۆبایله پرۆسێسه‌ری 710 مێگاهێرتزه له‌گه‌ڵ ڕامی شه‌ش گێگابایته كه ئه‌مه‌یش هێزێكی زۆری پێ به‌خشییه‌وه و وای لێ كردووه به‌باشترینه‌كان دابنرێت.
سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م مۆبایله خاوه‌ن دیزاینێكی زۆر جوان و تایبه‌تمه‌ندی زۆر ناوازه‌یه، هه‌روه‌ها كامێرای سێڵفی 24 مێگاپێكسڵه و كامێرای دواوه‌شی 48 مێگاپێكسڵه، له‌گه‌ڵ پاترییه‌كی به‌هێز كه 4500 میلی ئه‌مپێره كه ئه‌مه‌یش وای كردووه نرخه‌كه‌ی بگاته 385 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
نۆكیا كۆمپانیایه‌كی فیندله‌ندییه، سه‌ره‌تا له ساڵی 1856 له شاری "هێلنسكی" له "فینله‌ندا" دامه‌زراوه و وه‌ك كۆمپانیایه‌كی پسپۆڕ له بواری ته‌خته و پیڵاوی لاستیكیدا ده‌ستی پێ كردووه، به‌ڵام له ساڵی 1972 و به مه‌به‌ستی سه‌ربازیی یه‌كه‌مین مۆبایلی به‌رهه‌م هێناوه، ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایلی زیره‌ك.