بڕیاره له مانگى حوزه‌یرانى داهاتوو ئه‌و ده‌مانچه‌یه له زیادكردنى ئاشكرا بفرۆشرێت كه هونه‌رمه‌ندى به‌ناوبانگى شێوه‌كار ڤانگۆخ خۆى پێ كشتووه.
ماڵپه‌ڕى یۆرۆنیوز بڵاوى كردووه‌ته‌وه له 19ى حوزه‌یرانى داهاتوو له هۆتێل دراوت له پاریس ده‌مانچه‌یه‌كى مێژوویى له زیادكردنێكى ئاشكرا ده‌فرۆشرێت.
ئه‌و ده‌مانچه‌یه جۆره‌كه‌ى Lefaucheux revolver، له مێژووى هونه‌رى دنیادا به به‌ناوبانگترین چه‌ك داده‌نرێت و مه‌زنده ده‌كرێت به 40 هه‌زار تا 60 هه‌زار پاوه‌ند بفرۆشرێت.
ده‌مانچه‌كه به‌سه‌رهاتێكى تایبه‌تى خۆى هه‌یه، بۆ یه‌كه‌م جار له ساڵى 1965 له كێڵگه‌یه‌ك له باكورى رۆژئاواى شارى پاریس له‌لایه‌ن جووتیارێك دۆزرایه‌وه، ئه‌م ناوچه‌یش كه ده‌مانچه‌كه‌ى لێ دۆزراوه‌ته‌وه رێك ئه‌و شوێنه بووه كه هونه‌رمه‌ندى به‌ناوبانگى شێوه‌كارى فینسنت ڤانگۆخ له ساڵى 1890 دوایین رۆژانى خۆى تێدا به‌سه‌ر بردووه.
زۆرێك له مێژوونووسان ده‌ڵێن به‌م ده‌مانچه‌یه ڤانگۆخ كۆتایى به ژیانى خۆى هێناوه.
له ساڵى 2012 دواى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى چه‌كه‌كه خرایه نمایشه‌وه و له‌ساڵى 2016 له ئه‌مستردام له مۆزه‌خانه‌ى ڤانگۆخ جارێكى تر نمایش كرایه‌وه.
ڤانگۆخ یه‌كێكه له شێوه‌كاره به‌ناوبانگه‌كان، له ساڵى 1853 له دایك بووه و له‌ساڵى 1890 له بارودۆخێكى گوماناوى گیانى له‌ده‌ست دا، تا ئێسته‌یش دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێته‌وه خۆى كوشتبێ. خاوه‌ن كۆمه‌ڵێك تابلۆى به‌ناوبانگه، تابلۆى "په‌تاته‌خۆره‌كان" به شاكاره گرنگه‌كه‌ى داده‌نرێت.