نرخی پۆگبا بۆ ڕیاڵ مەدرید دیار كرا

:: PM:03:14:04/04/2019 ‌
یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگیزی نرخی یاریزانی فڕەنسییەكەی بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید دیاری كردووە ئەگەر نیازی گواستنەوەی هەبێت.

ئەمڕۆ پێنجشەم چواری نیسان، ماڵپەڕی یۆرۆ سپۆڕت بڵاوی كردووەتەوە، یانەی مانچستەر یونایتد بڕی 155 ملیۆن پاوەندی بۆ فرۆشتنی پۆگبای فڕەنسی دیاری كردووە و كە ئەستێرەی هێلی ناوەڕاستی یانەكەیەتی ئەوەیش دوای ئەوەی پۆگبا هەواڵی دڵخۆشكەری بۆ هاندارانی مەلەكی ڕاگەیاند كە ئارەزووی یاریكردنە لە مەدرید.

ئاشكرا كراوە، یانە ئینگلیزییەكە دەیەوێت یان یاریزانەكە بهێڵێتەوە و بیپارێزێت یان بە پارەیەكی زۆری بفرۆشێت، ئەگەر ئەو یاریزانی خواستی ڕۆیشتنی هەبێت.

ئەو یاریزانە ڕۆڵی گرنگی هەبوو لە بەدەستهێنانی مۆندیال لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەكەی لە ساڵی 2018 و یانەی شاهانەش بەر لە چوونی ئەو یاریزانە بۆ شەیتانە سوورەكان خواستی كڕینی هەبوو لەیانەی خانمە پیرەكەی ئیتاڵیا.

ئەو یاریزانە فڕەنسییە تەمەن 26 ساڵە ئێستە لە توانای هەرە بەرزی هونەری هێڵی ناوەڕاستی یانەی مانچستەر یونایتدە.




وشە - رامیار جەواد