بی ئێمی 2020 بێ ركابه‌ره‌.. جوانییه‌كه‌ی شۆكت ده‌كات


كۆمپانیای بی ئێم نوێترین ئۆتۆمبێلی 2020ی له‌ پێشانگا تایبه‌ته‌كانی نمایش كرد، كه‌ وه‌ك كۆمپانیاكه‌ روونی كردووه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێ، ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ بێ ڕكابه‌ره‌.

هه‌واڵیك كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی "caricos" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و باس له‌ نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای بی ئێم ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه‌، كۆمپانیای بی ئێم ئه‌ڵمانی بڕیاری داوه‌ له‌ سه‌ره‌تاكانی ساڵی داهاتوودا، ئۆتۆمبێلی "حه‌وت سیریس" بخاته‌ بازاڕه‌وه‌، كه‌ ئه‌مرۆ پێنجشه‌م چواری نیسان، له‌ پێشانگاتایبه‌تییه‌كانی خۆی نمایشی كردووه‌ و وێنه‌كانی له‌ دنیادا بڵاو كردووه‌ته‌وه‌.

كۆمپانیاكه‌ ئه‌وه‌یش گوتووه‌، ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی ناوازه‌ و شێوه‌یه‌كی زۆر جوان ده‌بێ، له‌گه‌ڵ بۆدییه‌كی زۆر پته‌و و گه‌وره‌یه‌، به‌ڵام له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كان و هێزه‌كه‌یه‌وه‌ هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی نه‌داوه‌ و باسی هێزی بزوێنه‌ره‌كه‌ی نه‌كردووه‌، ئه‌وه‌ نه‌بێ كه‌ كۆمپانیاكه‌ ئاماژه‌ی پێ كردووه‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی زۆر به‌هێز و ناوازه‌ ده‌بێ.

BMW  كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌ڵمانییه‌ بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل و مۆتۆڕسكیل كه‌ له‌ ساڵی 1916 له‌لایه‌ن "كارۆڵ فرێدریچ ڕاپ"ه‌وه‌ له‌ شاری "مونشن" دامه‌زراوه‌، BMW له‌ "ئه‌ڵمانیا، به‌ڕازیل، چین، هیندستان، ئه‌فریقای باشوور و ئه‌مه‌ریكا" بریكاری هه‌یه‌ و ئۆتۆمبێل دروست ده‌كات، هه‌روه‌ها له‌ ساڵی 2015 یه‌كێك بوو له‌ پێنج باشترین كۆمپانیاكان بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان


PM:07:27:04/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 5449 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌