سه‌رپه‌رشتیاری قوتابخانه‌ی تایكواندۆی پاڵه‌وانان رای گه‌یاند كه دوێنێ هه‌ینی پاڵه‌وانیه‌تی تایكواندۆی لاوانی هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری بۆ كچان و كوڕان به‌ڕێوه چوو و توانوویانه پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست بێنن.
ئه‌مرۆ شه‌موو 6ی نیسان، عه‌لی سه‌ركه‌وت كه‌ریم سه‌رپه‌رشتیاری قوتابخانه‌ی تایكواندۆی پاڵه‌وانان به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، "دوای ئه‌وه‌ی دوێنی هه‌ینی پێنجی نیسان پاڵه‌وانیه‌تی تایكواندۆی لاوانی هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری بۆ كچان و كوڕان به‌ڕێوه چوو، وه‌ك قوتابخانه‌ی تایكواندۆی پاڵه‌وانان به‌شداریمان كرد و پله‌ی دووه‌ممان به‌ده‌ست هێنا".
زیاتر گوتی، پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه رۆژی هه‌ینی به‌رێوه چوو و ئه‌مڕۆ شه‌موو خه‌ڵاته‌كان به‌سه‌ر به‌شداران و یاریزانان دابه‌ش كران، خووله‌كه به سپۆنسه‌ری رێكخراوی "لێرنینگ" به‌ڕێوه چوو، به هاوكاری سه‌ره‌كی بۆ قوتابخانه‌كه‌مان له‌لایه‌ن مامۆستا محه‌مه‌د عه‌بدولعه‌زیز، كه هه‌مووكات هاوكار و پاڵپشتی قوخانهكهمان بووه.
سه‌رپه‌رشتیاری قوتابخانه‌ی تایكواندۆی پاڵه‌وانان روونی كرده‌وه، زیاتر له 10 تیپی تایكواندۆ به كچ و كوڕ له ته‌مه‌نی خوار 18 ساڵ به‌شداری پاڵهوانهتییهكهیان كردووه.
شایه‌نی باسه قوتابخانه‌ی تایكواندۆی پاڵه‌وانان له ساڵی 2013 له هه‌ولێر یه‌كه‌م بنكه‌ی خۆی كردووه‌ته‌وه. عه‌لی سه‌ركه‌وت كه‌ریم /28 ساڵ/ راهێنه‌ری نێوده‌وڵه‌تی كه خاوه‌نی پشتێنی سێدانی ڕه‌شی كۆرییه، سه‌رپه‌رشتی قوتابخانه‌كه ده‌كات، ئه‌و 90 قوتابی هه‌یه كه به‌شدارییان له چه‌ندان پاڵه‌وانیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان كردووه.