ئینتفاز قه‌نبه‌ر سیاسه‌توانی عێراق و سه‌رۆكی پارتی موسته‌قبه‌لی ده‌ستووری له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا دووپاتی ده‌كاته‌وه كه عادل عه‌بدولمه‌هدی دوایه‌مین كه‌سه له عێراق مابێت هه‌وڵی پێوه‌ندی باش له‌گه‌ڵ كورد بدات و ئه‌وه‌ش به بڕبڕه‌ی پشتی ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌زانێت.
قه‌نبه‌ر رای ده‌گه‌یه‌نێت كه "حه‌یده‌ر عه‌بادی به ده‌به‌نگییه‌كی مێژوویی له‌گه‌ڵ میلیشیاكان رێككه‌وت بۆ ده‌ركردنی پێشمه‌رگه له كه‌ركووك و پێی وابوو به‌وه له ده‌سه‌ڵات ده‌مێنێته‌وه به‌ڵام زیانی له خۆی دا".
*وه‌ك سیاسه‌توانێكی دێرین چۆن سه‌یری پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق ده‌كه‌یت، ئاخۆ له‌ناو پرۆسه‌یه‌كی سیاسی دروستداین له سایه‌ی ئه‌و هه‌موو ناكۆكییه‌ی هه‌یه؟
پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق روو له شكستێكی گه‌وره‌یه له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێكی ستراتیجی، ئێمه له‌ناو ئۆپۆزسیۆنی عێراقی بووین كه كوردیش تێیدا به‌شێكی سه‌ره‌كی بوون له ئازادكردنی عێراقدا و خستنی رژێمی سه‌دام حوسێن به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، رووخاندنی سه‌دام له 2003 له‌سه‌ر بنه‌مای هاوپه‌یمانی كورد و شیعه، به‌تایبه‌تی ئیسلامییه‌كانیان كه له ئێران بوون، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بنیات نرا، تاكه شتی هاوبه‌ش له نێوان كورد و شیعه‌ی ئیسلامی سه‌ر به ئێران بریتی بوو له رقیان به‌رانبه‌ر سه‌دام، هاوكات هیچ هاوبه‌شییه‌كی ئایدۆلۆجی و هزری نه‌بوو، چونكه پارته كوردییه‌كان عه‌لمانی و مه‌ده‌نی بوون، له‌وكاته‌ی پارته شیعه ئاینییه‌كان سه‌ر به ئێران بوون.
ئومێدمان ده‌كرد له دوای ئازادكردنی عێراق ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌تییه، هاپه‌یمانیه‌تییه‌كی نیشتمانی عێراقی لێ به‌رهه‌م بێت و پارته شیعه‌كان روو له عێراق بكه‌نه‌وه و خزمه‌تی ئه‌و وڵاته بكه‌ن، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه كۆماری نوێ دامه‌زرا و ده‌ستووری وڵات به هاوبه‌شی كورد و شیعه و دواتر سوننه‌ش به‌شداری پێ بكرێت.
به‌ڵام دیاره ئه‌و هاوبه‌شییه سوودی نه‌بوو، چونكه به‌داخه‌وه پارته ئیسلامییه شیعه‌كان نكووڵیان له رۆڵی كورد كرد كه ئه‌وانیان بۆ ده‌یان ساڵ له كوردستان مێوانداری كرد و حه‌واندنیانه‌وه، به‌و هۆیه‌شه‌وه گه‌لی كورد دووچاری سزادان هاته‌وه وه‌ك حزبی ده‌عوه و ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی له عێراق، به‌ڵام به‌داخه‌وه دوژمنایه‌تی ئه‌و حزبانه و به هاندان و جووڵاندنیان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه له دژی كورد دروست بوو، وه‌ك بینیمان چه‌ندان رێوشوێنی سته‌مكارانه له دژی كورد پێڕه‌و كرا له بڕینی مووچه و ئه‌و جه‌نگه ناڕه‌وایه‌ی له كه‌ركووك رووی دا كه میلیشیا شیعه‌كانی سه‌ربه ئێران هاریكار بوون بۆ ده‌ركردنی پێشمه‌رگه له كه‌ركووك، له كاتێكدا ئاسایشی ئه‌و شاره‌یان پاراست، بۆیه ئێسته دۆخی كه‌ركووك خراپه.
پێم وایه پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق له‌سه‌ر بناغه‌یه‌كی هه‌ڵه دامه‌زرا و پێویسته راست بكرێته‌وه، هاوكات پێم وایه كورد هه‌موو هۆكارێكی سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌سته‌وه‌یه، ئه‌وان سه‌ركه‌وتنی رێژه‌یی كوردستانیان سه‌لماند به به‌راورد به ناوچه‌كانی تری عێراق، ئه‌وان فاكته‌ری سه‌ره‌كی بوون له عێراق و سووریا و دنیا بۆ له‌ناوبردنی داعش وه‌ك بینیمان به له‌ناوبردنی داعش له باغووز و شنگال و مووسڵ، بۆیه پێم وایه پێویسته چاوخشاندنه‌وه به هاوبه‌شی ستراتیجی له‌گه‌ڵ كورد له ناوخۆی عێراق بكرێته‌وه.
*بزوێنه‌ری پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق چییه و بۆچی به‌ره‌و بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت هه‌نگاو نانێین، ئاخۆ ده‌ستپێك یان ئاراسته‌كه‌مان هه‌ڵه‌یه؟
كێشه‌كه دوو به‌شه، یه‌كه‌میان ئه‌و میراته‌یه له حزبێكی سته‌مكار و دیكتاتۆره‌وه بۆمان به‌جێماوه كه حزبی به‌عسه، دووه‌میان له فه‌رمانڕه‌وایی سه‌دام حوسێن كه پشتی به كوشتن و تۆقاندن و راگواستن و چه‌كی كیمیایی له دژی گه‌لانی عێراق ده‌به‌ست و گه‌لی كورد پشكی گه‌وره‌ی سته‌می به‌عس و سه‌دامی به‌ركه‌وت، بۆیه ئه‌و سته‌مه بووه هۆی ئه‌وه‌ی سیستمی تۆتالیتاری به‌عس هه‌ستی نیشتمانی عێراقی له‌ناو ببات و هه‌ستی نیشتمانی ته‌نیا كرده دڵسۆزی بۆ به‌عس و سه‌دام، ئه‌وه‌یش بابه‌تێكی مه‌ترسیداره نه‌ك ته‌نیا له عێراق، به‌ڵكو له هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی له ئه‌زموونی شیوعیه‌ت و شمولی ده‌چنه ده‌ره‌وه كه ئه‌وان نیشتمانی ده‌سڕنه‌وه و گه‌ل دوور له نیشتمانی ده‌مێنێته‌وه.
پرسی دووه‌م ماوه‌ی دابڕانی له 1991 تا 2003 ئه‌وه‌نده كاری نه‌كرده سه‌ر كوردستانی عێراق به‌قه‌د ئه‌وه‌ندی كاری كرده سه‌ر به‌شه‌كانی تری عێراق، چونكه كوردستانی عێراق حكوومه‌تێكی نیوچه سه‌ربه‌خۆ بوو له عێراق و كورد و سیاسه‌توانان و حكوومه‌ته‌كانی، سه‌ره‌ڕای كێشه و گه‌مارۆكانی به‌غدا توانی ده‌ستكه‌وت بۆ گه‌لی كورد به‌ده‌ست بێنێت و گه‌له‌كه‌ی له ژیانێكی ئابووری و بژێوی باشتر له به‌شه‌كانی تری عێراق بژین، بۆیه ئه‌و هه‌ژاركردنه‌ی گه‌لی عێراق بۆ ماوه‌ی 12 ساڵ بۆ ناوچه عه‌ره‌بییه‌كانی سوننه و شیعه، بووه هۆی ونبوونی هه‌ر هه‌ستێكی نیشتمانی و هه‌ستی لاگیری بۆ عێراق له‌لایه‌ن زۆر له توێژه‌كانی گه‌لی عێراق به‌هۆی هه‌ستكردنیان به‌وه‌ی هیچ سوودێكیان له عێراق نه‌بینیوه و وایان لێ هاتووه به‌دوای پارووی نان و پاره‌دا بگه‌ڕێن و هیچ وابه‌سته‌یه‌كی نیشتمانی‌یان نه‌بێت.
سێیه‌م و مه‌ترسیدارترین خاڵ به‌شێكی پرۆسه‌ی سیاسی كه حزبه شیعه‌كانی سه‌ر به ئێرانن، وامانزانی له دوای ئازادیی عێراق له 2003، واز له لاگیری بۆ ئێران دێنن و روو له عێراق ده‌كه‌نه‌وه، به‌تایبه‌تی كاتێك عێراق لانه‌ی شیعایه‌تییه، به‌ڵام رووداوه‌كان ده‌ریانخست كه ئه‌و پارتانه ئێسته‌یش سه‌ر به ئێرانن و وای ده‌بینن كه عێراق به‌شێكه له ئیمپراتۆریی ئیسلامی له ئێران، ئه‌وه‌یش جیاوازییه‌كی گه‌وره‌یه له‌گه‌ڵ تێڕوانینی كورد كه شانازی به كوردستان و خاكه‌كه‌ی ده‌كات، ئه‌وه یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی جیابوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی كورد و شیعه تا دواترین نه‌هامه‌تی كه كه‌ركووك بوو له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017.
هه‌روه‌ها پارته شیعه ئیسلامییه‌كان مه‌ترسی له هه‌ستی نیشتمانی ده‌بینن بۆ سه‌ر ئیسلام و لایه‌نی ئاینییه‌كه زاڵه، بۆیه ئه‌وان هیچ گرنگی و به‌هایه‌ك بۆ سنووره‌كانی نێوان عێراق و ئێران دانانێن و وای ده‌بینن كه ناوه‌ندی ئه‌و فه‌رمانڕه‌وایه‌تییه له تارانه نه‌ك له به‌غدا.
*جیاوازی ئه‌م حكوومه‌ته‌ی ئێسته‌ی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی پێش خۆی چییه، ئاخۆ له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵییه‌ی هه‌یه سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت؟
ئه‌و كاره‌ساته‌ی له عێراق رووی دا، ئه‌وه‌یه ئه‌و لایه‌نه نیشتمانییانه‌ی عێراق كه به‌شدار بوون له ئازادكردنی عێراق و رزگاركردنی له سه‌دام حوسێن، په‌رشوبڵاو بوون و چه‌ند لایه‌نێكی تیرۆریست به‌ناوی به‌رگریكار شوێنی ئه‌وانیان گرته‌وه كه ئه‌مه‌ریكایی و عێراقییه‌كانیان كوشت، ئێسته ئه‌وان باڵاده‌ستن به‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق و هیچ به‌هایه‌ك بۆ رووخانی رژێمه‌كه دانانێن، چونكه ئه‌و دۆخه‌ی ئێسته‌یان به حازری بۆ رێككه‌وتووه و چه‌ند پرۆسه‌یه‌كی تیرۆریستیان ئه‌نجام دا، ئێسته‌یش باڵاده‌ستن به‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی وه‌ك عه‌سائیب ئه‌هلولحه‌ق و چه‌ند گرووپێكی تری سوننه كه ئێسته ئه‌وانه به‌شێكن له حكوومه‌تی عێراق.
به‌داخه‌وه ته‌نیا به‌شێكی كه‌م له كه‌سایه‌تیی نیشتمانی عێراقی ماون كه به‌شدار بوون له رووخاندنی رژێمی سه‌دام، ئه‌وان به‌های رووخاندنی رژێمه‌كه ده‌زانن و ئه‌گه‌ر ئه‌و رژێمه‌ش نه‌ڕووخایه، گه‌لانی عێراق چاویان به دیموكراسی و ئازادی و ئینته‌رنێت هه‌ڵنه‌ده‌هات، له سه‌روویانه‌وه سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی و كۆچكردوو جه‌لال تاڵه‌بانی و له عێراقیش له كه‌مینه‌كانی ماون، به‌های ئه‌وه ده‌زانن عادل عه‌بدولمه‌هدییه كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كی ئیسلامییه، به‌ڵام تێكۆشه‌رێكی راسته‌قینه‌یه و ئه‌و له هه‌موو كۆبوونه‌وه‌كانی لایه‌نه شیعه‌كان دووپاتی له هاوپه‌یمانی كورد و شیعه ده‌كرده‌وه و به‌رگری له كورد ده‌كرد، ده‌یزانی ئه‌گه‌ر ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه نه‌بووایه سه‌دام حوسێن نه‌ده‌ڕووخا، بۆیه خاڵێكی گرنگ و ئه‌رێنییه كه به‌هاتنی عه‌بدولمه‌هدی و هه‌ر له‌گه‌ڵ هاتنی باشبوونمان بینی له پێوه‌ندییه‌كانی به‌غدا و هه‌ولێر كه گرنگه بۆ سه‌قامگیری عێراق.
*له‌باره‌ی پێوه‌ندی به‌غدا و كورد تا ئێسته وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێ راسته عه‌بدولمه‌هدی باشتره، به‌ڵام ئاخۆ هه‌مان هه‌ستی تایفی و فشاره‌كان بوونیان نییه بۆ شێوازی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌ولێر؟
عه‌بدولمه‌هدی كه‌سێكی ئیسلامی شیعه‌یه و هه‌ستێكی تایفی شیعه‌ی هه‌یه و پێوه‌ندییه‌كی قووڵی له‌گه‌ڵ تاران هه‌یه، له خێزانێكی دیاری سیاسییه و تێكۆشه‌ره و هه‌ستێكی قووڵی نیشتمانیشی هه‌یه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی مه‌ترسیداره ئه‌وه‌یه، دوایه‌مین كه‌سه له عێراق مابێت هه‌وڵی بوونی پێوه‌ندی باش له‌گه‌ڵ كورد بدات و به‌هاكه‌ی ده‌زانێت، به بڕبڕه‌ی پشتی ده‌وڵه‌تی عێراقی ده‌زانێت له دوای 2003 و ئه‌وانیتر نه‌زانن له‌و باره‌یه‌وه، بۆیه بینیمان حه‌یده‌ر عه‌بادی به ده‌به‌نگییه‌كی مێژوویی له‌گه‌ڵ میلیشیاكان رێككه‌وت بۆ ده‌ركردنی پێشمه‌رگه له كه‌ركووك و وایده‌زانی ئه‌وان له هه‌ڵبژاردن ده‌نگی بۆ ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌وه رووی نه‌دا و فێڵیان لێ كرد و زیانی به‌خۆی گه‌یاند.
بۆیه پرسی كه‌ركووك كه عه‌بادی وایزانی تێیدا براوه‌یه، گه‌وره‌ترین زیانی ستراتیجی بوو بۆ خۆی، چونكه به‌وه كوردی له ده‌ست دا و هه‌وڵی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ میلیشیایه‌ك دا كه نابێته هاوپه‌یمانی كه‌س، چونكه له یاسا به‌ده‌رن و دژی ده‌ستوورن كه ده‌ستوور رێ به دروستبوونی میلیشیایش نادات.
ئه‌وانه‌ی تۆمه‌ت ده‌خه‌نه پاڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به پێشێلكردنی ده‌ستووری عێراق له حزبی ده‌عوه و ئیسلامییه‌كان، پێویسته ئه‌وان له ئاوێنه‌وه سه‌یری خۆیان بكه‌ن كه به پێكهێنانی میلیشیاكان یه‌كه‌مجار پێشێلی ده‌ستووریان كردووه.
*ساڵی رابردوو گوتت حزبی ده‌عوه مووسڵی دایه داعش بۆ مانه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه، دواتر كه‌ركووكی دایه حه‌شدی شه‌عبی بۆ هه‌مان مه‌به‌ست، مه‌به‌ستتان چی بوو؟
هه‌موو به‌ڵگه‌كان ئاماژه ده‌كه‌ن كه زانیاری ته‌واو هه‌بوو به‌وه‌ی مووسڵ له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی داعشدایه و چه‌ند ئۆتۆمبێلێكی داعش هاتوونه‌ته ناو شاره‌كه بێ جه‌نگ، ئه‌وه سه‌ره‌ڕای بوونی 70 هه‌زار چه‌كداری هێزه ته‌ناهییه‌كانی عێراق. فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان فه‌رمانی پاشه‌كشه‌كردنی هێزه‌كانی له به‌ری راستی شاره‌كه دا و كه‌وته ده‌ست داعش، بۆیه حزبه شیعه‌كان ئه‌وه‌یان كرده پاساو بۆ سزادانی سوننه و تۆمه‌تباركردنیان به پاڵپشتیكردنی داعش و هاوكات كردیان به پاساو بۆ دامه‌زراندنی میلیشیاكان.
جاری دووه‌م عه‌بادی وه‌ك هه‌وڵێك بۆ بردنه‌وه‌ی دووه‌م ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌گه‌ڵ قاسم سوله‌یمانی و ئێرانییه‌كان رێككه‌وت بۆ دانه‌ده‌ستی كه‌ركووك بۆ میلیشیاكان به‌هیوای به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی ئه‌وان و پاڵپشتییان، به‌ڵام دوای وه‌رگرتنی كه‌ركووك به لیستێكی جیاواز هاتنه ناو هه‌ڵبژاردن و ركابه‌ریان كرد و رێگرییان كرد له‌وه‌ی ببێته‌وه سه‌رۆك وه‌زیران.
من له كۆڕێك له واشنتن به‌ر له رووداوه‌كانی كه‌ركووك گوتم، ململانێ له‌سه‌ر كه‌ركووك له نێوان به‌غدا و هه‌ولێر نییه، به‌ڵكو له نێوان تاران و هه‌ولێره و من له‌گه‌ڵ هه‌ولێرم، بۆیه هه‌ر ئه‌وه رووی دا و دوای كۆنترۆڵكردنی كه‌ركووك له‌لایه‌ن میلیشیا شیعه‌كان، ده‌ستی به هه‌ناردنی نه‌وت كرد بۆ تاران و ده‌ریخست كه جه‌نگه‌كه نه‌وته و حه‌شدیش نه‌وتییه نه‌ك شه‌عبی، ئه‌وكات گوتم هه‌زار جار بارزانی نه‌ك سوله‌یمانی.
* ململانێ له‌سه‌ر كه‌ركووك له نێوان به‌غدا و هه‌ولێر نییه، به‌ڵكو له نێوان تاران و هه‌ولێره.
*دوایه‌مین كه‌سه له عێراق مابێت هه‌وڵی بوونی پێوه‌ندی باش له‌گه‌ڵ كورد بدات و به‌هاكه‌ی ده‌زانێت.