كۆمپانیای سامسۆنگ نوێترین مۆبایل ده‌خاته بازاڕه‌وه و ناوازه‌ترین دیزاینی بۆ داده‌نێت، كه شاره‌زایان گوتویانه، "ئه‌م مۆبایله سه‌رسووڕهێنه‌ره".
هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین مۆبایل ده‌كات كه كۆمپانیای سامسۆنگ دروستی ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای سامسۆنگ نوێترین به‌رهه‌می به‌ناوی "Galaxy A90"ی نمایش كرد كه جوانترین دیزاینی بۆ داناوه له‌گه‌ڵ خێراترین پرۆسێسه‌ری كه خاوبوونه‌وه‌ی نییه.
سامسۆنگ ته‌نیا دیزاینی ده‌ره‌وه‌ی ئاشكرا كردووه له‌گه‌ڵ قه‌باره‌ی شاشه‌كه‌ی كه گه‌وره‌ترین شاشه بۆ داناوه و 6.70 ئینجه ئه‌مه‌یش وای كردووه هه‌م مۆبایله‌كه گه‌وره‌تربێ هه‌میش شاشه‌كه‌ی.
سامسۆنگ كۆمپانیایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كۆریای باشووره كه تایبه‌ته به دروستكردنی به‌رهه‌مه ئه‌لیكترۆنییه‌كان، له ساڵی 1938 دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌هێزه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و خاوه‌نی باشترین مۆبایله له دنیادا و رۆژانه به ملیۆنان به‌رهه‌می ئه‌و كۆمپانیایه ده‌فرۆشرێن.