ئه‌ستێره‌ی سینه‌مای ئه‌مه‌ریكایی ئه‌نجێلینا جولی، خۆشی و كاته سه‌رگه‌رمییه‌كانی له جه‌ژنی سه‌ری ساڵی 2017دا، له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیدا و به خلیسكێنه‌ی سه‌ر به‌فر به‌سه‌ر برد.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و وێنانه‌ی خواره‌وه كه تێیاندا ئه‌و خانمه ئه‌كته‌ره له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیدا به دڵخۆشییه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، به لای ژماره‌یه‌ك له هه‌وادارانیه‌وه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌نجێلینا بڕیاری داوه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ژیانی ئاسایی خۆی و ئه‌و گێژاوه‌ی به هۆی جیابوونه‌وه‌ی له بڕاد پێتی هاوسه‌ری تووشی بوو بوو، دیماهیی پێ بێنێت.
له وێنه‌كاندا، ئه‌نجێلینا قه‌مسه‌ڵه و جلی ئه‌ستووری ناو به‌فری پۆشیوه، هاوكات چاویلكه‌یه‌كی ره‌شیشی له چاو كردووه، بزه و خه‌نده به رووخساری خۆی و منداڵه‌كانیه‌وه ده‌بینرێت.
ئه‌نجێلینا جولی، له دایكبووی ساڵی 1975ی ئه‌مه‌ریكایه، دوو جار هاوسه‌رگیری كردووه و جیا بووه‌ته‌وه، شه‌ش منداڵی هه‌یه، له ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵییه‌وه ده‌ستی به كاری نواندن كردووه، به‌شداریی ژماره‌یه‌كی زۆری فیلمی سینه‌مایی كردووه، چه‌ندان خه‌ڵاتی گرنگی وه‌رگرتووه.