شێخ رائید فرێجی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی هۆزه‌كان له به‌سڕه، له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا دووپاتی ده‌كاته‌وه كه دوای ئه‌و سته‌مه‌ی له خه‌ڵكی به‌سڕه كرا، دروشمی به‌هه‌رێمبوونیان به‌رز كرده‌وه كه پێمانوایه له سته‌می حكوومه‌تی به‌غدا و ژێرده‌سته‌یی چه‌ند هێزێكی سیاسی رزگارمان ده‌كات.
*ئێسته پرسی به‌هه‌رێمبوونی به‌سڕه گه‌رمه، بنه‌مای ئه‌و پرسه له‌سه‌ر چی بنیات نراوه و چۆن وه‌ڵامی ئه‌وانه ده‌ده‌نه‌وه كه به هه‌وڵی جیابوونه‌وه تۆمه‌تبارتان ده‌كه‌ن؟
یاسای هه‌رێمی به‌سڕه كه خه‌ڵكی ئه‌و پارێزگایه بیرۆكه‌كه‌یان خستووه‌ته روو، له‌گه‌ڵ ماده‌كانی 119 و 120ی ده‌ستووری عێراق ده‌گونجێت كه باسی سیستمی هه‌رێمه‌كان ده‌كات و به وردی لێكی ده‌داته‌وه كه چۆن ئه‌و هه‌نگاوه به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵی دێته هاوێشتن، بۆیه له دوای ئه‌و سته‌م و فه‌رامۆشكردنه‌ی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی فیداڵییه‌وه رووبه‌ڕووی بووه‌وه، به‌سڕه رووی له داوای به‌هه‌رێمكردن كرد، حكوومه‌تی فیدراڵ یاسای ژماره 21ی كارا نه‌كرد كه ده‌سه‌ڵاتی زیاتر به حكوومه‌تی ناوخۆی ده‌دات و به‌هۆی ده‌ستگرتن به‌سه‌ر داهات و سامانه‌كانی به‌سڕه یاساكه په‌ك خرا، چونكه چه‌ند پارت و هێزێكی سیاسی به‌سه‌ر ئه‌و حكوومه‌ته‌دا زاڵن و زۆر دوور له ده‌ستوور و یاساكان ره‌فتار ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌شی باسی ده‌كه‌ن كه یاسا و ده‌ستوور هه‌یه، ته‌نیا له راگه‌یاندنه‌كانه و هیچیتر.
حكوومه‌تی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی ده‌ستووری نه‌هاتووه و ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌شبه‌شێنه‌یه كه گه‌نده‌ڵكارانی پاراستووه و عێراقی وێران كرد و بووه سه‌رچاوه‌ی نه‌هامه‌تییه‌كانی گه‌لی عێراق، ئێسته به‌سڕه زیاتر له 80%ی داهاتی عێراق پێك دێنێت، به‌ڵام ئه‌و بڕه پاره‌ی بۆ ته‌رخان نه‌كراوه كه شایانیه‌تی.
به‌سڕه له 2018 چه‌ندان خۆپێشاندانی كرد و قوربانی دا، دواتر له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئه‌وكات و ئێسته‌یش ته‌نیا دروشم و به‌ڵێنمان بیست و هیچمان نه‌بینی، بۆیه ئێسته حكوومه‌تی ناوخۆیی به‌سڕه پاڵپشتی له داوای جه‌ماوه‌ری پارێزگاكه بۆ به‌هه‌رێمبوون ده‌كات.
*ده‌توانن رێژه‌ی پاڵپشتی جه‌ماوه‌ری به‌سڕه بۆ بیرۆكه‌ی به‌هه‌رێمبوونی پارێزگاكه رابگه‌یه‌نن و ئاخۆ ئه‌و بڕیاره كۆتاییه؟
سه‌ره‌تا خه‌ڵكی به‌سڕه له‌سه‌ر بیرۆكه‌كه گه‌رم نه‌بوون، به‌ڵام دوای ئه‌و سته‌م و فه‌رامۆشكردنه‌ی هه‌ستیان پێ كرد و له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كان و وه‌ستانی كارگه‌كان و هۆی تریش، ئه‌مڕۆ خه‌ڵكی به‌سڕه خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و داوایه رێكخستووه كه پارێزگاكه‌یان له سته‌می حكوومه‌تی فه‌رمانڕه‌وا له به‌غدا و له ژێرده‌ستی چه‌ند هێزێكی سیاسی ده‌سه‌ڵاتدار به‌سه‌ر حكوومه‌تی به‌غدا رزگار ده‌كات.
بۆ زانیاریتان خه‌ڵكی به‌سڕه پارته سیاسییه‌كان ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه، چونكه ئه‌وانن هۆی وێرانبوون و نه‌هامه‌تییه‌كانی به‌سڕه و به‌هه‌ده‌ردانی داهاته‌كه‌ی و زیادبوونی بێكاری خه‌ڵكه‌كه‌ی. بۆیه ئه‌مڕۆ حكوومه‌تی ناوخۆ و خه‌ڵكی به‌سڕه داوای به‌هه‌رێمكردنی پارێزگاكه ده‌كه‌ن كه مافێكی ده‌ستوورییه و سووریشن له‌سه‌ر هه‌نگاونان به‌ره‌وپێشه‌وه، سه‌ره‌ڕای بوونی به‌رهه‌ڵستی چه‌ند هێزێكی سیاسی كه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر پڕۆژه‌كه، چونكه ئه‌وان زیان ده‌كه‌ن كه به‌سڕه سه‌رچاوه‌ی داهاتی ئه‌وانه.
*هۆشداری له دروستبوونی هه‌رێمی به‌سڕه درا به‌وه‌ی ده‌بێته هۆی دروستبوونی جه‌نگی هۆزه‌كان له‌سه‌ر نه‌وت و شه‌ڕی ناوخۆیی دروست ده‌بێت، گوایه كاته‌كه بۆ به‌هه‌رێمبوونی به‌سڕه گونجاو نییه، ئێوه چی ده‌ڵێن؟
ئه‌وه‌ی باسی ده‌كه‌ن له شه‌ڕی هۆزه‌كانی به‌سڕه ئێسته هه‌یه كه هه‌ردوو حكوومه‌تی ناوخۆیی و فیدراڵی نه‌یانتوانیوه چاره‌سه‌ری بكه‌ن، یانی ئه‌گه‌ر داوای به‌هه‌رێمبوون نه‌كه‌ین، ئه‌وان جه‌نگه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن؟ نه‌خێر جه‌نگه‌كه هه‌یه و چه‌كی قوڕسیش به‌كار دێنن و كوژراو و بریندار هه‌یه و هێزه ته‌ناهییه‌كان ناتوانن كۆنترۆڵی بكه‌ن، له‌وكاته‌ی ئه‌گه‌ر هه‌رێممان هه‌بێت، میكانیزمێك داده‌نێین و ده‌سه‌ڵات ده‌بێ و پشێوی روو نادات، بێگومان ئه‌وانه‌ی به‌و جۆره هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر بیرۆكه‌كه، به‌رژه‌وه‌ندی تریان هه‌یه، بۆیه ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن كاته‌كه گونجاو نییه، لێیان ده‌پرسین كه‌ی گونجاوه؟ ئه‌ی حكوومه‌تی فیدراڵ توانیویه‌تی شه‌ڕی هۆزه‌كان كۆنترۆڵ بكات كه تا ئێسته‌یش هه‌یه و پشێوی هه‌یه.
*رۆڵی گه‌نده‌ڵیی پارته سیاسییه‌كان چییه له گه‌رمكردنی داوای به‌هه‌رێمكردنی به‌سڕه؟
گه‌نده‌ڵی له لووتكه‌ی هه‌ڕه‌می ده‌سه‌ڵات له عێراق هه‌یه و ئه‌مڕۆ گرێبه‌ست و رێككه‌وتنه‌كان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی نه‌وت له به‌سڕه له رێی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت، بۆیه ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی هه‌یه پێوه‌سته به وه‌زاره‌تی نه‌وت و سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، به‌سڕه و ته‌نانه‌ت پارێزگاره‌كه‌یشی مافی ئه‌وه‌ی نییه سه‌ردانی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان بكه‌ن و ئاگه‌داری ورده‌كاریی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان بن، بۆیه گرێبه‌سته‌كان له رێی حكوومه‌تی فیدراڵه‌وه ده‌كرێن و حكوومه‌تی به‌سڕه بۆی نییه ده‌ستیان لێ بدات، بۆیه ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی هه‌یه، له لووتكه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كه‌یه و حكوومه‌تی فیدراڵه هۆی ئه‌و گه‌نده‌ڵییه كه له هه‌موو كایه‌كانی ده‌وڵه‌ت بڵاو بووه‌ته‌وه و ئێسته‌یش له ده‌سه‌ڵاتی ده‌رچووه.
پرسیارێكم دووباره ده‌كه‌مه‌وه ئایا وه‌ك به‌سڕه له‌سه‌ر ئاستی فه‌رمی و جه‌ماوه‌ریی بڕیارتان داوه به‌ره‌و هه‌رێم هه‌نگاو بنێن، بڕیاره‌كه‌تان كۆتاییه و پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی بۆ نییه؟ كه‌ی جێبه‌جێی ده‌كه‌ن؟
چه‌ند هێزێكی سیاسی فشار ده‌خه‌نه سه‌ر حكوومه‌تی ناوخۆیی، هه‌شیانه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر خه‌ڵكه‌كه و تۆمه‌تی جیاجیا ده‌خه‌نه پاڵیان، له‌وانه به‌عسین یان پلانی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌جیندای ده‌ره‌كی جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، ساڵی رابردوو له كاتی خۆپێشاندانه‌كان حكوومه‌ت ئه‌وانی به تێكده‌ر و به‌عسی و هیتریش تۆمه‌تبار كرد، بۆیه سه‌رمان سوڕماوه كاتێك داوای هه‌ر مافێك ده‌كه‌ین، گوێبیستی ئه‌و تۆمه‌تانه له حكوومه‌ت و پارته سیاسییه‌كان ده‌بین، به‌ڵام ئێمه پێیان ده‌ڵێین له بری له‌وه‌ی تۆمه‌تبارمان بكه‌ن، ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێ بۆمانی دابین بكه‌ن، ئه‌مڕۆ به‌سڕه زبڵدان و وێرانه‌یه و پاره‌كه‌یشی ده‌چێته به‌غدا و هیچ پڕۆژه‌یه‌كی نییه.
*ساڵی رابردوو چه‌ندان به‌ڵێنتان له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه پێ درا، چه‌ندیان جێبه‌جێ كران؟ ئه‌گه‌ر سته‌مه‌كه به‌رده‌وام بوو و رێگری له به‌هه‌رێمبوونیش كرا، چی ده‌كه‌ن؟
ئه‌وكاته‌ی خۆپێشاندانمان كرد دوو پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی هه‌بوو، یه‌كه‌میان بێكاری و دووه‌میان زیادبوونی سوێری و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی خواردنه‌وه كه بووه هۆی ژه‌هراویبوونی زیاتر له 25 هه‌زار كه‌س، خۆپێشاندانی ئاشتییانه ده‌ستی پێ كرد و داوای چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه كرا، كه‌چی هێزه ته‌ناهییه‌كان رووبه‌ڕووی خۆپێشانده‌ران بوونه‌وه كه 50-60 رۆژی خایاند و قوربانی و گرتنی لێ كه‌وته‌وه، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڵێنی دابینكردنی 10 هه‌زار هه‌لی كاری بۆ پارێزگاكه و دابینكردنی سێ ترلیۆن دینار و جێبه‌جێكردنی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی خێرای ئاوی خاوێنی دا، به‌ڵام هیچمان نه‌بینی.
ده‌بوو حكوومه‌تی ئێسته لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو دابنێت كه له خۆپێشاندانه‌كان كوژراو و بریندار هه‌بوو، جیا له لێپرسینه‌وه له سه‌رۆكی ئۆپراسیۆنه‌كان و پارێزگاری به‌سڕه، ئێمه نازانین بابه‌ته‌كه چییه، یان ئه‌وه‌تا له عێراق هه‌ر یاسا نییه، یان رێنوێنی وڵاتێك و هێزێكی سیاسی دیاریكراوه به‌وه‌ی له به‌سڕه روو ده‌دات بۆ بردنی داهاته‌كه‌ی، بۆیه حكوومه‌تی فیدراڵ ددان به حكوومه‌تی ناوخۆیی به‌سڕه و خه‌ڵكه‌كه‌شی دانانێت.
* به‌سڕه زبڵدان و وێرانه‌یه و پاره‌كه‌شی ده‌چێته به‌غدا و هیچ پڕۆژه‌یه‌كی نییه