د. ساڵح مه‌لا عومه‌ر مامۆستای زانكۆ و چاودێرى سیاسیی، له‌و چاوپێكه‌وتنه‌ى له‌گه‌ڵ "وشه"دا ئاماژه به سیستمى سیاسى له كوردستان ده‌كات و پێى وایه، پێویسته سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ناو خه‌ڵك بێته هه‌ڵبژاردن نه‌ك له‌ناو په‌رله‌مان.
مه‌لا عومه‌ر دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه دانانى دوو جێگر بۆ سه‌رۆكى هه‌رێم شه‌رعیه‌تى پرۆسه‌ى سیاسیی له كوردستان ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه.
پێتان وایه سیستمی په‌رله‌مانی یان سه‌رۆكایه‌تیی بۆ كوردستان گونجاو بێت؟
سیستمی سیاسیی كوردستان شێوه‌ی په‌رله‌مانی بووه و سه‌رۆكایه‌تیی نه‌بووه، به‌ڵام تێگه‌یشتنی هه‌ڵه له كوردستان بۆ سیستمی سیاسیی كراوه، وا پێناسه‌ی بۆ كراوه ئه‌گه‌ر سه‌رۆك له په‌رله‌مانه‌وه بێته هه‌ڵبژاردن، سیستمی په‌رله‌مانییه و ئه‌گه‌ر خه‌ڵك هه‌ڵیبژێری سه‌رۆكایه‌تییه. نه‌خێر به‌مشێوه‌یه نییه و له زۆر وڵاتی دنیا كه سه‌رۆك له‌ناو خه‌ڵك دێته هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام سیستمی سیاسیی په‌رله‌مانییه، بۆیه به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی ئه‌و سیستمه‌ی هه‌یه په‌رله‌مانییه و جێی خۆی گرتووه، به‌ڵام پرسیاری ڕژد ئه‌وه‌یه خه‌ڵك یان په‌رله‌مان سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵبژێرێ؟
وه‌ڵامه‌كه‌یشی ئه‌وه‌یه گرنگتره خه‌ڵك راسته‌وخۆ ده‌نگ به سه‌رۆكی هه‌رێم بدات، چونكه په‌رله‌مان سه‌رۆك هه‌ڵبژێرێ كێشه‌ی یاسایی دروست ده‌بێت و دوای چوار ساڵ تووشی بۆشایی یاسایی ده‌بین، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه سه‌قامگیری زیاتر ده‌كات و ململانێ ناكه‌وێته نێوان حزبه‌كان، بۆیه بۆ دۆخی كوردستان باشتره خه‌ڵك سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵبژێرێ.
كه‌واته تێبینی ئێوه له‌سه‌ر میكانیزمی ئێسته بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم ته‌نیا ئه‌وه‌یه كه ئه‌و پۆسته كه‌متر هێزی ده‌بێ؟
به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌ر ئه‌و واقیعه‌ی هه‌یه، به‌مشێوه هه‌ڵبژاردنه‌ی ئێسته‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان تووشی ته‌نگژه‌ی سیاسیی ده‌بین، چونكه كێشه‌كه ئێسته نییه و دوای چوار ساڵی تر حكوومه‌ت ده‌بێته كاربه‌ڕێكه‌ر و دوای ئه‌ویش پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم به‌هه‌مانشێوه تووشی بۆشایی یاسایی ده‌بێت، ئه‌و ئه‌زموونه‌یش له كوردستان كارێكی باش نییه و پێویسته ده‌ستووری داهاتووی كوردستان ئه‌وه یه‌كلا بكاته‌وه، به جۆرێك هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان وه‌ك ره‌هه‌ندی نیشتمانی سه‌یری ئه‌و كاره بكه‌ن.
بۆچوونتان له‌سه‌ر دانانی دوو جێگر بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان چییه؟
دانانی دوو جێگر بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان شه‌رعیه‌تی پرۆسه‌ی سیاسیی له كوردستان ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه، چونكه ئه‌وه به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی سیستمی سیاسیی له كوردستان پۆست بۆ حزب و كه‌سه‌كان دروست ده‌كات بۆ رازیكردنی حزب، ئه‌وه هه‌نگاوێكی هه‌ڵه‌یه و پرسیاری زۆر دروست ده‌كات و رووبه‌ڕووی پێكدادان له‌گه‌ڵ پۆسته‌كانی تر ده‌بێته‌وه، بۆیه پێویسته كوردستان بچێته قۆناغی دامه‌زراوه‌یی و بیرۆكه‌ی دانانی دوو جێگر بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم پێویسته ڕه‌ت بكرێته‌وه.
بۆ ئه‌م قۆناغه‌ی كوردستان پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نێكی سیاسیی له نێوان حزبه‌كان چۆن ده‌بینن؟
بۆ قۆناغی ئێسته‌ی كوردستان پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسیی پێویست نییه، ئێمه له حاڵه‌تێكی ته‌نگژه‌ی سیاسیی نین تا له ڕێی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسییه‌وه كاره‌كان به‌ڕێ بكرێ، خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگی داوه و ئێسته دامه‌زراوه‌كان پێویسته به‌پێی ده‌نگدانی هاووڵاتییان دیاری بكرێن، پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسیی مانای متمانه نه‌بوونه به دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم.
له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی سیاسیی كوردستان ئۆپۆزسیۆنێكی ته‌ندروست بوونی هه‌یه؟
نه ده‌سه‌ڵاتی ئێسته‌ی كوردستان و نه ئۆپۆزسیۆن ته‌ندروست نین، به‌پێی ڕابردوو كه حكوومه‌ت بنكه‌فراوان بووه، به‌شێك له حزبه‌كان وا كاریان كردووه كه له ده‌سه‌ڵات بن و ئۆپۆزسیۆنیش بن، پێویسته ئیتر حزبى یه‌كه‌مى كوردستان ڕێ له‌وه بگرێ و نابێ چیتر حزبه‌كان لاى خه‌ڵك وه‌ك ئۆپۆزسیۆن بن و له ده‌سه‌ڵاتیش به‌شداربن.
* نه ده‌سه‌ڵاتی ئێسته‌ی كوردستان و نه ئۆپۆزسیۆن ته‌ندروست نین