ئێسته له سه‌رانسه‌ری دنیادا "فه‌یسبووك، ئینستاگرام و واتس‌ئاپ" وه‌ستان.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له وه‌ستانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی "فه‌یسبووك، ئینستاگرام و واتس‌ئاپ" ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، ئه‌مرۆ یه‌كشه‌م 14ی نیسان، به‌هۆی كێشه‌یه‌كی نادیاره‌وه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی "فه‌یسبووك، ئینستاگرام و واتس‌ئاپ" وه‌ستان، كه تا ئێسته به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانیان كاریان له‌سه‌ر ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دووباره بكه‌ونه‌وه كار.
ئەمەیش گوتراوە کە ئەم کێشەیە لە سەعات شەش و 30ی خوولەکی بەیانی دەستی پێ کردووە، له فه‌یسبووك كێشه بۆ پیشاندانی پۆسته‌كان دروست بووه كه به‌شێك له به‌كارهێنه‌ران ناتوانن پۆسته نوێیه‌كان ببینن، هه‌روه‌ها له ئینستاگرام كێشه‌ی ستۆری و دایرێكت هه‌یه له‌لای به‌شێك له به‌كارهێنه‌ران و له واتسئاپیش كێشه له ناردنی "نامه ناردن" مه‌سج هه‌یه.
فه‌یسبووك تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌ناوبانگە كه نزیكه‌ی 2.23 ملیار به‌كارهێنه‌ری هه‌یه، ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه له چواری شوباتی 2004 له كالیفۆڕنیا له لایه‌ن مارك زوكه‌ربێرگ دامه‌زرا.
به‌رنامه‌ی واتس‌ئاپ به‌كار دێت بۆ گۆڕینه‌وه‌ی نامه و پێوه‌ندیكردن له نێوان به‌كارهێنه‌رانی به‌رنامه‌كه، ئه‌م به‌رنامه‌یه له ساڵی 2009 له‌لایه‌ن "بریان ئاكتۆن" ئه‌مه‌ریكی دامه‌زراوه كه ئه‌م به‌رنامه بۆ ئاسانكردنی نامه و پێوندییه گشتییه‌كان.
ئینستاگرام تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌ناوبانگی جیهانییه كه بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆ و چاتكردن له رێگه‌ی دایرێكته‌وه به‌كار ده‌هێنرێت، ئه‌م ئاپه له تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2010 له‌لایه‌ن "ستیڤ سیستۆرم" و "مایك كرگۆر" دامه‌زراوه.